|

شه‌هید سه‌ید که‌ریم
مه‌جیدیی ناسراو به (هێرش)، خه‌ڵکی بۆکان. تازه‌لاوێکی ژیر و ئازا و
به‌جه‌رگ بوو که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش له‌دایک بوو. له‌گه‌ڵ
هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانی ژیاندا گه‌وره ببوو و له ته‌مه‌نی پازده‌ساڵییدا
هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات له ته‌شکیلاتی بۆکان.
کاک سه‌ید که‌ریمی شه‌هید له
چالاکییه‌کی که‌موێنه و دژمنشکێندا له‌ناو شاری بۆکان، دوای سێ سه‌عات
حه‌ماسه‌خولقاندن، دوای سێ سه‌عات دژمن تاساندن، که بوو به‌هۆی
که‌وتنه‌وه‌ی زیانێکی زۆری گیانیی و ماڵیی داگیرکه‌رانی کوردستان، به
گولله‌ی ناپاکانی مێژوو شه‌هید کرا و ره‌گه‌ڵ کاروانی نه‌مرانی خه‌بات
که‌وت.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی
ئه‌و شه‌هیده و گشت شه‌هیدانی رێگای ئیسلام و ئازادیی.
|