|

شه‌هید سه‌ید تاهیر له
به‌ندیخانه‌ی هه‌ژارییدا تامی چه‌وسانه‌وه و ده‌ربه‌ده‌ریی چێشت و فێری
به‌ربه‌ره‌کانێ و خه‌بات و لێبڕان و به‌رده‌وامیی بوو. ده‌یویست به‌گژ ئه‌و
باره ناله‌باره‌دا بچێته‌وه که له بزدانی ژێرده‌سته‌ییدا گوورابوو و
پێگه‌یبوو و کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ته‌نیبووه و، چۆڕچۆڕ هه‌ژاریی و نه‌خۆشیی و
نه‌زانیی لێ ده‌ته‌کایه‌وه. به‌رگه‌گرتن و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و
دێوه‌زمه به‌ڕاستیی لێبڕانی ده‌ویست، هه‌ربۆیه کاکه تاهیر له سه‌ره‌تای
هه‌ڵایسانی ئاگری شۆرش چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیی کرده شان و شانی دایه ژێر
باری خه‌بات.
شه‌هید سه‌ید تاهیر خدریی
رۆژی-١٩-ی
خاکه‌لێوه‌ی-١٣٦٤-ی
کۆچیی - هه‌تاویی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات له
کێوه‌کانی پشتی "سیسێر"ه‌وه دابه‌زینه داوێن و پێده‌شتی ده‌شتی
"هه‌مران"، بۆ مه‌به‌ستێکی پێویست روویانکرده پێچه‌کانی "گۆمه‌کورته‌ک"
له جاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ مه‌هاباد. له ده‌می زه‌رده‌په‌ڕدا ته‌قینه‌وه‌ی
مینێک فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌کانی له خۆڵ و خوێن وه‌ردا، ره‌وتی ئاسایی
تێکچوو، له‌و کاته‌دا که ترس و تاریکایی پێکه‌وه ده‌بارین و مه‌رگ و
ئازاری چناوی ده‌ستی دوژمنان له‌بن پنچک و تراوکان گه‌زاره‌یان کێشابوو،
کاک تاهیر وره‌ی لێ ده‌باریی.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له
مه‌یدانی مین هاوڕێ برینداره‌که‌ی به کۆڵی دادا و پاشه‌کشه‌ی کرد، به‌ڵام
داخه‌که‌م هه‌نگاوی به‌هێزی کاکه سه‌ید تاهیر به پشکۆیه‌کی که‌دا کسکا و
مینی دووهه‌م له‌ژێر پێیدا ته‌قیه‌وه، ئه‌ویش لاقێکی په‌ڕیی و هه‌موو
جه‌سته‌ی کون‌کون و شه‌ڵاڵی خوێن بوو. ئازار و خه‌م به‌خوڕ بارینه سه‌ر دڵ
و ده‌روونی برایانی پێشمه‌رگه، کاکه تاهیریش زمانی پژا و به درێژایی
شه‌و به‌سه‌ر دارمه‌یته‌وه سروود و شیعری ده‌خوێنده‌وه و به سۆزی
ناڵه‌ناڵه‌وه کێش و سه‌روای ته‌واو ده‌کردن، له برا برینداره‌که‌ی
ده‌پرسیی و دڵخۆشیی برا له‌شساغ دڵبرینداره‌کانی ده‌دایه‌وه.
ده‌مه‌وبه‌یان له به‌ینی
"گه‌نکێ" و "بانه‌زێر" له ده‌شتی "گوڵان" دوا راسپارده‌کانی ئاڕاسته‌ی
برایانی پێشمه‌رگه‌ی کرد و چاوه‌کانی لێکنا و جه‌سته‌ی خوێناوی له
زیاره‌ته‌کانی "بانه‌زێر" له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به خودا سپێردرا و له‌ژێر
توێی خاکا به ئه‌مانه‌ت داندرا.
ئێستاش هه‌موو رۆژێ تیشکی خۆر
و بۆنی خۆشی ئه‌و پارچه به‌هه‌شته له‌نێو په‌لی داره پیره‌کانی ئه‌و
قه‌برستانه‌وه به‌سه‌ر گوند و خۆشه‌ویستانی کاک تاهیردا ده‌پژێ.
شه‌هید سه‌ید تاهیر
خدریی کوڕی "سه‌ید ئه‌حمه‌د"ی ماوه‌ڵۆیه. پاش ته‌مه‌نێکی نزیک به-٢٤-ساڵ
رایه‌ڵکه‌یه‌کی خۆشه‌ویستیی له‌نێوان خاکی گه‌رمیان و کوێستان و "به‌ردی
که‌ڵی" و "ده‌شتی گوڵان" هۆنیه‌وه و خه‌باتی به خوێنه‌وه به‌سته‌وه و
له گۆڕه‌پانی شه‌ڕێکی نامبه‌ردا ئێمه‌ی دامه‌زراند و له‌سه‌ر رێی سه‌ختی
تێکۆشان به‌جێیهێشتین و خۆی له په‌نای خودای خزاند.
سڵاو له‌و کات و شوێنه‌ی کاک
تاهیری لێ له‌دایک بوو.
سڵاو له‌و باسک و نواڵانه‌ی
کاک تاهیر خه‌باتی تێدا کرد.
سڵاو له‌و شه‌و و شوێنانه
که شه‌هید تاهیر گیان و خوێنی تێدا به‌خشین.
|