|
کــام سه‌را سـه‌د ره‌نــگ نـوور پێداوه شـتـه‌ن
گشتش کشت ده‌شت هه‌ر هه‌شت به هـه‌شتـه‌ن
فــه‌زای سـایـه‌ی عـه‌ره‌ش دانــای جــه‌لـیـلـه‌ن
یــا بـــاره‌گـــای پـــاک (سـه‌یـد
خـه‌لـیـل)ه‌ن

سه‌روه‌ر و سه‌رداری ئێمه
ئه‌و مرۆڤه به‌ئیمانانه‌ن که رێی خه‌باتیان نیشانداین و ته‌ته‌ڵه‌ی
شۆرشیان بۆ داداین. ئه‌و گه‌لپه‌روه‌رانه‌ن که رێبازی کوردایه‌تییان
له‌به‌ر تیشکی خۆری ئیسلامدا نیشانی ئێمه دا، ئێمه رێزیان ده‌گرین، هه‌وڵ
ده‌ده‌ین وه‌ک وان بژین وه‌ک وان بمرین، تا بژین له پێناو ئایین و
نیشتمانه‌که‌ماندا تێده‌کۆشین و به‌و رێبازه‌دا ده‌ڕۆین. مامۆستایه‌کی
قوتابخانه‌ی خه‌بات که ده‌رسی ژیان و خه‌باتی فێرکردین سه‌یدی سه‌رکرده‌ی
شۆڕش سه‌ید خه‌لیل شه‌رفیان بوو.
ئه‌وانه‌ی له رۆژانی
ته‌نگانه‌دا رچه‌ی شۆڕ‌شیان بۆ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان شکاند،
تێپه‌ڕبوونی زه‌مان یادیان له دڵان ده‌رناکا، چونکه شه‌تڵی ئه‌و یادانه
له دێراوی دڵان‌دا چه‌قاون و به خوێن ئاودراون. وه‌ک میداڵی شانازیی به
چاکی قه‌فه‌سی سینه‌دا هه‌ڵواسراون، تاوناتاوێ ته‌زوویێک به‌سه‌رماندا
دێنن، له رامان رامانده‌چڵه‌کێنن، له که‌ساسیی ده‌رماندێنن، بۆ به‌رزایی
هانمان ده‌ده‌ن، رێگای به‌ره‌وخۆرچوونمان نیشان ده‌ده‌ن.
مامۆستا سه‌ید خه‌لیل!
یاده‌کانت بانگی ئازادیی و رزگاریین، ده‌رسی باوه‌ڕ و دینداریین، مه‌شقی
شه‌ڕ و فیداکاریین. ئه‌تۆ ئه‌تگوت بڕۆن بۆ شه‌ڕ،بۆ شۆڕش بۆ
پێشمه‌رگایه‌تیی، وه‌رن بۆ سه‌نگه‌ری پارێزگاریی له گه‌ل و نیشتمان.
مامۆستا! تۆ گوێت له ده‌نگی ئه‌و ژن و پیاو و منداڵانه بوو که به
نزاوه ده‌یانگوت: خودایه دڵسۆزێکمان بۆ بنێره رێی ده‌ربازبوونمان پێ
بڵێ. تۆش که به‌ڕاستیی له ناڵه و نووزه‌ی ئه‌و به‌شخوراوانه تێگه‌یشتی
وتت: وه‌رن رێی رزگاریی له لوتکه‌ی به‌رزی ()وه تێده‌په‌ڕێ و قۆرت و پێچی
رێگای خه‌بات به گڕی لووله‌ی تفه‌نگی پێشمه‌رگه رووناک ده‌بێته‌وه.
مامۆستا تۆ پێشکه‌وتیی، تۆ له‌پێش ئێمه‌دا سه‌رکه‌وتیی، تۆ ئه‌رکی خۆت
به‌جێگه‌یاند، درێژه‌پێدانی رێبازت به ئێمه سپارد.
مامۆستا سه‌ید
خه‌لیل شه‌ریفیان یه‌كێك له
ڕۆڵه به‌ئیمان و دڵپاك و زه‌حمه‌تكێشه‌كانی بانه بوو.
له ته‌مه‌نی
شه‌شساڵییدا بۆ خوێندنی
زانسته شه‌رعی‌یه‌كان چۆته حوجره و له
خزمه‌ت مامۆستا و زانا گه‌وره‌كانی كوردستان خوێندوویه‌تی تا
ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیی
وه‌رگرتووه. مامۆستا له
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش و تاریكی رژیمی شایه‌تییدا وه‌ك زۆربه‌ی رۆڵه
موسوڵمان و به‌ئیمانه‌كانی كورد
دژایه‌تییکردنی رژیمی شای به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانی و له‌و
بواره‌دا
رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌ری هه‌بوو.
هه‌ر به‌هۆی دژایه‌تییکردن و له‌قاودانی
زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتداران بوو كه مامۆستا سه‌ید
خه‌لیل له‌لایه‌ن رژیمی
شاوه گیرا و له
سووچی زیندان توندكرا.
له راپه‌ڕینی
جه‌ماوه‌ریی ساڵی-١٣٥٧-(١٩٧٩)ی خه‌ڵكی ئێران
و کوردستان له دژی رژیمی شادا مامۆستا
سه‌ید خه‌لیل ده‌وری به‌رچاو و مامۆستایانه‌ی بینی. هه‌ر له‌گه‌ڵًَ
دامه‌زرانی رێكخراوی(خه‌بات)دا مامۆستا سه‌ید
خه‌لیل كار و خه‌باتی خۆی له
ریزی ئه‌و رێكخراوه ره‌سه‌نه‌دا ده‌ست پێكرد و زۆری نه‌برد بوو به
ئه‌ندامی شووڕای ناوه‌ندیی
و به‌رپرسی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رێكخراوی
(خه‌بات). به‌ئیمانیی و دڵسۆزیی و شاره‌زایی مامۆستا وایكرد زۆر زوو ببێته
سه‌ركرده‌یه‌كی كارامه و لێهاتوو. مامۆستا سه‌ید خه‌لیل له
شه‌ڕی به‌رگریی
له كوردستان و گه‌لی
موسوڵمانی كورددا قاره‌مانهتیی گه‌وره‌ی نواند، تا
له رۆژی-١٢/٨/١٣٦٠ (٣/١٠/١٩٨١)دا له‌كاتی به‌رگریی له
شه‌ره‌ف و نامووسی
گه‌له‌كه‌یدا،
له گوندی(ده‌رگای شێخان)ی ناوچه‌ی بانه به‌ده‌ستی چه‌كداره
مرۆڤكوژه‌كانی رژیمی دیكتاتۆری خومه‌ینی شه‌هیدكرا و چووه ناو كاروانی
شه‌هیدانه‌وه.
ئێمه‌ی خه‌باتییه‌کان
به ئه‌مه‌ک و وه‌فاوه سه‌نگه‌ری تێکۆشان و خه‌بات ئاوه‌دان راده‌گرین و
دڵنیاین رووحی شه‌هیدان و مامۆستاکانمان به‌م ئه‌رکه‌مان شاد ده‌بێ.
|