|
شه‌هید سه‌دیقی حاجی عوسمان

شه‌هید سه‌دیق له ساڵی-١٣٣٩-له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ری ڕووت و ڕه‌جاڵ له گوندی گه‌نكێ له ناوچه‌ی
سیوه‌یلی باشووری كوردستان له دایك بوو. حاجی
عوسمانی بابی له ترسی زه‌بر و زه‌نگی ڕژیمی شایه‌تیی
ئێران ناچار بوو له ناوچه‌ی بله‌کێی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان به‌ره‌و باشووری كوردستان كۆچ بكه‌ن.
شه‌هید سه‌دیق به‌هۆی ده‌ستکورتیی
خێزان و گیروگرفتی ژیانی نه‌دارانه نه‌یتوانی تامی شیرینی به‌رهه‌می داری
خوێندن و زانست بچێژێ هه‌ر بۆیه ئه‌ویش وه‌كو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كوڕانی
كورده‌واریی به كاری كشتوكاڵیی
و شوانیی خه‌ریك بوو. كاتێك كه شۆڕشی ڕه‌وای
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دژی رژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی
ئاخوندیی، به مه‌به‌ستی پارێزگاریی
له شه‌ره‌ف و بوونی خۆی كه‌وته قۆناغی چه‌كدارییه‌وه،
شه‌هید سه‌دیق به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
گه‌ڕایه‌وه. له مانگی خاكه‌لێوه‌ی-١٣٥٩-دا
چه‌كی شانازیی پێشمه‌رگایهتیی
كرده شان و كاتێك كه "خه‌بات" بوونی خۆی وه‌ك
رێکخراوێکی ره‌سه‌ن و شۆڕشگێڕ ڕاگه‌یاند، وه‌ك
باقی كوڕانی به‌شه‌ره‌ف و نیشتمانپه‌روه‌ر و
خاوه‌ن باوه‌ڕی كوردایه‌تیی و ئیسلامه‌تیی
پشتیوانیی خۆی له "خه‌بات"
ده‌ربڕی و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی
رێکخراوی خه‌بات له لكی شه‌هیدانی بویه‌نی ئه‌وكاتدا
ئه‌ركی شۆڕشگێڕیی خۆی به‌ڕێوه ده‌برد.
شه‌هید سه‌دیق پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌زیبك و
زاكوون و ورد و تێگه‌یشتوو و نه‌ترس و به نه‌زم بوو. له ڕۆژی-١٧-ی
خه‌رمانانی-١٣٥٩-واته-١٢-ڕۆژ
پاش ئیعلانی مه‌وجودیه‌تی خه‌بات له شه‌ڕێكی
قاره‌مانانه له نزیك بوویه‌نی خواروو به
گولله‌ی به‌كرێگیراوانی رژیمی كۆنه‌په‌رستی ئاخونده بیرته‌سك و
دڵڕه‌شه‌كان پێكرا و به خوێنی پاكی لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی مێژووی پڕ له
حه‌ماسه و فیداكاریی خه‌باتی خوێناویی
گه‌له‌كه‌ی زیاد كرد.
|