|
شه‌هید
سه‌لام قادریی کوڕی سه‌ید حه‌کیم، له بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدانی به‌ناوبانگی
گوندی”ماوه‌ڵۆ“ی خه‌باتپه‌روه‌ری ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌رده‌شت، ساڵی-١٣٤٧-ی
هه‌تاویی (١٩٦٨-ی زایینیی) له گوندی ماوه‌ڵۆ
له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و دیندار و له دایکێکی به ئیمان و رووسوور
له‌دایک بووه. له منداڵییدا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه ده‌نێردرێته
به‌ر خوێندن و تا پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیی ده‌خوێنێ. هه‌ر مێرمنداڵ بوو که
هه‌ستکردن به ژێرده‌ستیی و په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه
خه‌باتپه‌روه‌ر و شه‌هیدپه‌روه‌ره‌که‌ی گیانی کوردایه‌تییان له کاک
سه‌لامدا رواند و بوونه‌پێشمه‌رگه‌ی (خه‌بات)یان کرده هیوا و ئاواتی
هه‌ره به‌رزی ئه‌و. کاک سه‌لام وه‌ک هه‌ر لاوێکی شۆڕشگێڕی کورد هه‌ستی به
ژێرده‌ستیی و سته‌ملێکراویی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کرد و به ئاواته‌وه بوو
رۆژێک ببێته پێشمه‌رگه. هه‌ر بۆیه ساڵی-١٣٦٣-ی
هه‌تاویی که هێشتا لاوێکی-١٦-ساڵانه بوو
خۆی گه‌یانده بنکه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی (خه‌بات) له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و له
هێزی سه‌رده‌شت بوو به پێشمه‌رگه. پاش چه‌ند مانگ مانه‌وه له ریزی
پیرۆزی پێشمه‌رگه‌کاندا، له‌سه‌ر تکا و داوای زۆری دایکی و به
ره‌زامه‌ندیی (خه‌بات) رۆیشته‌وه ناو بنه‌ماڵه‌که‌ی. له‌و ماوه‌یه‌دا که
کاک سه‌لام له‌ناو بنه‌ماڵه‌که‌یدا بوو وه‌ک ئه‌ندامێکی رێکخستنی نهێنیی
له چالاکیی شۆڕشگێڕانه و هاوکاریی و یارمه‌تیی خه‌بات زۆر له
خۆبردووانه به‌رده‌وام بوو. پاش ئه‌وه‌ش که ماڵیان چوو بۆ شاری
سه‌رده‌شت، مه‌ودا و بواری کارکردنی باشتری بۆ ره‌خسا و به وزه‌یه‌کی
زۆرتره‌وه درێژه‌ی به چالاکییه‌کانی دا.
کاک
سه‌لام نه‌یده‌توانی بۆ هه‌میشه له کاری نهێنییدا بمێنێته‌وه و له ریزی
پێشمه‌رگه‌کان دوور بێ. به ئاواته‌وه بوو رۆژێک بێ بێته‌وه ناو ریزی
پێشمه‌رگه‌کان، هه‌ر بۆیه ساڵی-١٣٧٠-به‌ره‌و
کۆڕی خه‌باتی ئاشکرا و چه‌کداریی له شار وه‌ده‌رکه‌وت و هاته‌وه نێو ریزی
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان و چه‌کی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیی کرده
شان. کاک سه‌لام لاوێکی خوێنگه‌رم بوو که باوه‌ڕی قووڵی به کێشه‌ی ره‌وای
گه‌له‌که‌ی و هێنانه‌دی مافه ره‌واکانی هه‌بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
رێبازی رێکخراوه‌که‌مانی به ره‌سه‌نترین و راستترین رێبازی خه‌باتی
رزگارییده‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانی.
کاکه
سه‌لام خاوه‌ن گه‌لێک خه‌سڵه‌تی جوان و پێشمه‌رگانه بوو. له خزمه‌ت به
خه‌بات و کێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌که‌یدا مرۆڤێکی به باوه‌ڕ و ئیمان بوو، له
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه پێسپێردراوه‌کانیدا گوێڕایه‌ڵ و به‌ده‌ستوبرد و
گورجوگۆڵ بوو، له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و و ده‌وروبه‌ر و هاوبیر و برا
پێشمه‌رگه‌کانیدا رووخۆش و ده‌م به بزه و ئارام بوو، له‌کاتی هێرش بۆ
سه‌ر دوژمن‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌کی دامه‌زراو و ده‌ست و تفه‌نگ جوان و ئازا و
چاونه‌ترس بوو، له هه‌ڵمه‌تبردن بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی دوژمن‌دا به‌وری به‌یان
و له به‌رانبه‌ر لێشاوی سوپا و جاش و تۆپ و کاتیۆشای دوژمن‌دا چیای
سه‌رکه‌شی کوردستان بوو، له پڕمه‌ترسییترین شوێن و سه‌ختترین بارودۆخدا
نه ده‌شڵه‌ژا و ئه‌رکی پێ‌سپێردراوی به باشترین شێوه ئه‌نجام ده‌دا. کاک
سه‌ید سه‌لام له ته‌مه‌نی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تییدا ده‌یان ئه‌رکی سه‌ختی
پێشمه‌رگانه‌ی به له‌خۆبوردووییه‌وه ئه‌نجامداوه و له چه‌ندین شه‌ڕ و
چالاکیی قاره‌مانانه‌دا زۆر ئازایانه به‌شداربووه. ئه‌و خه‌سڵه‌ت و
ئاکاره به‌رز و جوانانه، کاک سه‌لامیان کردبووه خۆشه‌ویستیی هاوبیران و
ئه‌وانه‌ی ئه‌ویان ده‌ناسی.
هاوین
و پاییزی ساڵی-١٣٧٣-ژماره‌یه‌ک
له پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوه‌که‌مان له ناوچه‌کانی بانه و سه‌رده‌شت و
بۆکان و سه‌قزدا له گه‌ڕان و چالاکییدا بوون که کاک سه‌لامیش یه‌کێک
له‌وان بوو. رۆژی-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٧٣-کاک
سه‌لام قادریی بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌رکێکی پێسپێردراو له ”کۆخی نه‌مامان“ی
نزیک گوندی ”واژه“ی ناوچه‌ی بانه ده‌مێنێته‌وه تا دوای رۆژئاوا به‌ره‌و
شوێنی مه‌به‌ست بکه‌وێته‌ڕێ. دوژمن له رێگه‌ی سیخوڕ و
به‌گرێگیراوه‌کانییه‌وه به شوێنی کاک سه‌لام ده‌زانێ، بۆیه هێزێکی زۆری
دوژمن پێکهاتوو له گرووهی زه‌ربه‌ت و جاش و پاسدار و به پشتیوانی
تۆپخانه و کاتیۆشا به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌چن و ده‌وری کۆخه‌که ده‌گرن
و داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له کاک سه‌لام ده‌که‌ن. به‌ڵام کاک سه‌لامی
قاره‌مان، شۆڕه‌سواری مه‌یدانی نه‌به‌رد و حه‌ماسه، پڵنگی چیا
سه‌رکه‌شه‌کانی به‌رده‌کوڕ و ته‌رخان و که‌پری و چواربه‌رده و
برایمجه‌ڵاڵ، له جیاتی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له هێزه زۆره‌که‌ی دوژمن
وه‌ده‌ستدێ و شه‌ڕ ده‌سپێده‌کا. له نه‌به‌ردێکی قاره‌مانانه‌ی که‌موێنه‌دا
که چه‌ند سه‌عاتی خایاند و تێیدا دوژمن سه‌دان جاش و پاسدار و چه‌کدار و
تۆپخانه و چه‌کوچۆڵێکی زۆری تێدا به‌کارهێنا، کاک سه‌لامی هه‌میشه
قاره‌مان داستانێکی دیکه‌ی نه‌به‌رد و خۆڕاگریی خه‌باتییانه‌ی نیشانی دوژمن
دا و سه‌لماندی رۆڵه‌ی رۆژی ته‌نگانه و شۆڕه‌سواری گۆڕه‌پانی خه‌بات و
کۆڵنه‌دانه.
له
ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه نابه‌رانبه‌ره‌دا که کاک سه‌لامی کۆڵنه‌ده‌ر و
سوارچاک ده‌رسێکی نایابی دیکه‌ی پڕ له ئازایه‌تیی و وره و ئیمانی فێری
هاوبیرانی کرد، زیاتر له-١٠-که‌س
له هێزی دوژمن کوژران و بریندار کران که له‌ناو کوژراوه‌کاندا چڵپاوخۆری
به‌ناوبانگ و فه‌رمانده‌ی گروهی زه‌ربه‌تی جاشه‌کان به ناوی ”سه‌دیقی حاجی
ئه‌حمه‌دی کانی سێ‌و‘“و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی پاسداره‌کان
ده‌بیندران. به داخێکی زۆره‌وه له‌و داستانه‌دا لاوی ئازای کوردستان و
پێشمه‌رگه‌ی به‌جه‌رگی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ، کاک سه‌ید سه‌لامی
قادریی به گولله‌ی دوژمن پێکرا و شه‌هید بوو.
سڵاوی بێ کۆتایی خودا و وه‌فا و ئه‌مه‌گی نه‌پساوه‌ی هاوبیرانی پێشکه‌ش به
گیانی به‌رز و په‌پووله‌ئاسای کاکه سه‌لامی قادریی. له خودای دلۆڤان
پله‌ی شه‌هاده‌ت بۆ کاک سه‌لام و هه‌موو شه‌هیدانی رێگا پیرۆزه‌که‌ی
ده‌خوازین.
|