|

شه‌هیدی نه‌مری خه‌بات،
شۆڕشگێڕی هه‌ڵکه‌وتووی رێکخراوه‌که‌مان، مامۆستا شه‌مسوڵڵا ره‌حمانیی
ناسراو به مه‌لا قادر، خه‌ڵکی گوندی (هه‌ورازه) که له گوندی (ئاڵبڵاغ)
له ناوچه‌ی بۆکان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێش چاوی به دنیای
پڕ له مه‌ینه‌ت و بێبه‌شی کوردستان هه‌ڵێنا. شه‌هید شه‌مسوڵڵا
خوێنده‌واریی فارسیی تا پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی بوو. پیاوێکی خوداپه‌رست و
راست و رووناک و وریا و بوێر و لێهاتوو و، رووحسووک و قسه‌خۆش بوو، نه‌ک
هه‌ر له دڵی هاوسه‌نگه‌رانیدا جێگای خۆی کردبۆوه به‌ڵکوو له ناوچه‌دا و
له هه‌ر شوێنێک شاره‌زای بوون خۆشه‌ویست بوو.
شه‌هید مه‌لا قادر هه‌ر له
سه‌ره‌تای هێرش بۆسه‌ر کوردستان ده‌گه‌ڵ خێزانداریی و نه‌دارییشدا چه‌کی
شه‌ره‌ف و پیاوه‌تیی هه‌ڵگرت و له خه‌باتی ره‌وای گه‌له
به‌شخوراوه‌که‌یدا، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی، چالاکانه
هه‌وڵی دا.
شه‌هید مه‌لا قادر له
به‌هاری ساڵی-١٣٦٠-دا،
پاش لێکدانه‌وه‌یه‌کی ژیرانه و باوه‌ڕێکی پته‌و، رێبازی (رێکخراوی
خه‌بات)ی وه‌ک باشترین رێگا بۆ به‌رگریی و به‌ربه‌ره‌کانیی له‌گه‌ڵ دژمنانی
گه‌لی کورد هه‌ڵبژارد و هاته ناو ریزی رۆڵه قاره‌مانه‌کانی خه‌بات و
هه‌تا دووایین هه‌ناسه‌ی ژیانی پڕ له شانازیی و فیداکاریی له رێبازی
خه‌بات به‌رگریی کرد و، بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردنی خه‌بات ئه‌وپه‌ڕی
لێبورده‌یی و گیانبازیی به‌کارهێنا. شه‌هید مه‌لا قادر پێشمه‌رگه‌یه‌کی ژیر
و به‌هه‌ڵمه‌ت و دڵسۆز بوو و به فیداکاریی و گیانبازیی خۆی ده‌رسی
نه‌وه‌ستان و نه‌سره‌وتنی فێری هاوسه‌نگه‌رانی کرد. به‌ره‌کانی شه‌ڕی
داسه‌پاو له ناوچه‌کانی بۆکان و سه‌قز و بانه و سه‌رده‌شت زۆرجار به
ئاگری چه‌کی شه‌ره‌فی ئه‌و شه‌هیده گه‌رم داده‌هاتن و به هه‌ڵمه‌تی
شێرانه‌ی خۆی شتی به دژمن هه‌ڵده‌کرد.
شه‌هید مه‌لا قادر له
شه‌ڕێکی گه‌رمدا که پێشی لووزه‌وی له دژمن گرتبوو له (گیادروان) نزیک
گوندی (گوێزڵێ)ی ناوچه‌ی بانه له رۆژی-١٩/٩/١٣٦٠-ی
هه‌تاوییدا به گولله‌ی دژمن پێکرا و گیانی پاکی فیدای گه‌ل و نیشتمان و
سه‌ربه‌رزیی رێکخراوه‌که‌ی کرد.
|