|

كاك
ته‌ها ڕووحیی ناسراو به ته‌ها سوور، له ساڵی-١٣٤٣(١٩٦٤-ز)
له شاری بانه له خانوێكی بچكۆلانه و جێ‌و‌بانێكی هه‌ژارانه‌دا چاوی به
دنیا هه‌ڵێنا. هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییدا
كاك ته‌ها هه‌نگاوی به‌ره‌و خوێندنگا هه‌ڵگرت و قوتابخانه‌ی به ناوی
یه‌كه‌مین سه‌نگه‌ر دژی هه‌ر جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵبژارد،
به‌ڵام زنجیری نه‌داریی توانیی
ده‌ست و پێی كاك ته‌ها ببه‌ستێ و له چوون
بۆ مه‌كته‌ب و فێربوون، ئه‌و
جۆره كه شایانه، به‌رگریی
بكا.
له
راپه‌ڕینی تێكڕایی خه‌ڵكی ئێران دژی رژیمی
زۆرداری شایه‌تیی كاك ته‌ها وه‌ك تازه‌لاوێكی زیت و وریا به‌شداریی
چالاكانه‌ی كرد، كاتێكیش رێكخراوی (خه‌بات) تێكۆشان و خه‌باتی ئاشكرای خۆی
له كوردستان ده‌ستپێكرد كاك ته‌ها هه‌ر زوو په‌یوه‌ندیی
به(خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی)ه‌وه
كرد و خه‌باتی خۆی له ریزه‌كانی
ئه‌و رێكخراوه ره‌سه‌نه‌دا ده‌ستپێكرد.
كاك ته‌ها به‌و
ئیمان و پاكیی و دڵسۆزیی و
تایبه‌تمه‌ندی‌یه ئه‌خلاقیانه‌وه كه بوونی له ناو برایانی پێشمه‌رگه و
خه‌ڵك‌دا جێی خۆی كرده‌وه. هه‌ر بۆیه له
به‌هاری-١٣٦٢(١٩٨٣)
دا به به‌رپرسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی (خه‌بات) له ناوچه‌كانی بۆكان و سه‌قز
داندرا و دواتریش له-٢٦/٦/١٣٦٣-دا
به فه‌رمانده‌ی لكی شه‌هیدانی ده‌شته‌تاڵ هه‌ڵبژێردرا و له‌و پله‌یه‌دا
دڵسۆزیی و قاره‌مانه‌تیی نواند..jpg)
نووکی گولله‌ی تفه‌نگی
شه‌هید و ده‌نگی دوژمنبه‌زێنی ئار-پی-جی ئه‌و، له نووکی قه‌ڵه‌م و ده‌نگی
راگه‌یاندنی ئێمه تیژتر و به‌رزتره و، قرچه و گرمه‌ی چه‌که‌که‌ی و
گوڕه‌ی مه‌ردانه‌ی شه‌هید له به‌ره‌کانی شه‌ڕی بانه، سه‌قز، بۆکان،
سه‌رده‌شت و پیرانشار شه‌هید ته‌های به خه‌ڵک ناساندووه. ته‌وژمی
هه‌ڵمه‌تی شێرانه‌ی بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ری داگیرکه‌ران و نه‌ترسیی و
گیانبازییه‌که‌ی به‌ڵگه‌ی خۆشه‌ویستیی کاک ته‌هایه به‌لای هه‌موو هاوبیر و
هاوسه‌نگه‌ره‌کانییه‌وه و ئه‌وه قاره‌مانه‌تیی و دامه‌زراویی و فیداکاریی
ئه‌وه که له‌لای دۆست و دژمن شاهیدیی له‌سه‌ر به‌نرخیی و به‌ئه‌مه‌گیی و
دڵسۆزیی وی ده‌ده‌ن. گیانبازیی و ئه‌خلاقی جوان و پاکی کاک ته‌ها هۆی
جێگیربوونیه‌تی له‌ناو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا، تا راده‌یه‌ک که وه‌ک
گلێنه‌ی چاویان پارێزگاری‌یان لێ ده‌کرد. ئازایه‌تیی و دڵسۆزیی و رووخۆشیی
کاک ته‌ها ببوه هۆی خۆشه‌ویستی هه‌موو هاوبیره‌کانی. هه‌ڵمه‌تبردن و
سڵنه‌کردن له دژمن مه‌ترسییه‌کی بێوێنه و هه‌میشه‌یی له ناوچه‌دا بۆ
هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رژیم پێکهێنابوو، به‌ڕاده‌یه‌ک که نێوی ته‌ها
سوور مچوڕکی مه‌رگی به‌سه‌ر دڵی به‌وره‌ترین ئه‌فڕادی دژمندا دێنا.
رۆژی-١٩/٢/١٣٦٤-ئه‌و
رۆژه‌ی كه دار و به‌ردی به‌نده‌نه‌كانی
گوندی(دارێنه) ببوون به سه‌نگه‌ر بۆ كاك ته‌های شه‌هید و هاوبیره
خواپه‌رست و به‌ئیمانه‌كانی، له شه‌ڕێكی
چوار سه‌عاتیی، له نێوان ده‌سته‌یه‌ك
له پێشمه‌رگه‌كانی(خه‌بات) و جاش و
به‌كرێگیراوانی ڕژیمی خومه‌ینیدا، كاك ته‌ها به
گولله‌ی دژمن پێكرا و شه‌هید بوو و، له ئاخرین
هه‌ناسه‌ی ژیانیدا له كاتێكدا كه بزه‌ی شانازیی
له‌سه‌ر لێو بوو ڕایگه‌یاند كه سوپاس بۆ خودا ئه‌وه خه‌ریكم له‌م ڕێگه
پاك و پیرۆزه‌دا و به‌ئیمانه‌وه گیانی خۆم
فیدا ده‌كه‌م و به ئاواتی خۆم ده‌گه‌م. به‌م شێوه به شانازیی
و ده‌م به پێكه‌نینه‌وه چاوی پڕ له ئه‌مانه‌ت و وره و ئه‌وینداریی به
ئیسلام و به كوردستانی به خوێن شه‌ڵاڵی له‌سه‌ریه‌ك دانا و ئه‌ركی پیرۆزی
خه‌باتی بۆ هاوبیر و هاوسه‌نگه‌رانی به‌جێ هێشت.
|