|

شه‌هید وه‌فا
جه‌عفه‌ریی کوڕی سه‌دیق، له ساڵی-١٣٤٤-له
شاری بانه له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نه‌داردا له‌دایک بوو. له شه‌ش ساڵییدا
خرایه به‌ر خوێندن، به‌ڵام هه‌ژاریی و ئاتاجیی ده‌رفه‌تی پێ نه‌دا درێژه
به خوێندن بدا و له ئیش و کاسبیی ئاڵا.
شه‌هید وه‌فا
جه‌عفه‌ریی دوای ئه‌وه که چه‌ند ساڵ به کاسبییه‌وه خه‌ریک بو، کاتێک
بێبه‌شیی و چاره‌ڕه‌شیی گه‌له‌که‌ی دی و نیشتمانه‌که‌ی به وێران و
داگیرکراو هاته به‌رچاو، له یارمه‌تیی باوکی وازیهێنا و له ساڵی-١٣٦١-دا،
به‌مه‌به‌ستی خه‌بات دژی دوژمنان کورد و کوردستان، هاته نێو ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات و له هێزی شه‌هید سه‌ید خه‌لیلدا ئه‌رکی
پێشمه‌رگایه‌تیی ئه‌نجام ده‌دا و له‌و ماوه‌یه‌دا له زۆر چالاکیی
ناوچه‌کانی سه‌قز و بۆکان و بانه‌دا به ئازایه‌تییه‌کی زۆره‌وه به‌شداریی
کرد. شه‌هید وه‌فا به‌ڕاستی وه‌فا و ئازا و نه‌وه‌ست و شه‌ڕکه‌ربوو.
خۆسه‌ویستی هاواڵ و ئاشنایه‌کانی بوو. له‌نێو دڵی خه‌ڵکدا جێگه‌ی خۆی
کردبۆوه.
له‌کاتێکدا که
به‌پێی سپارده‌ی خه‌بات له هه‌ڵسووڕانی ئه‌وه‌دا بوو که که‌لوپه‌لی
مه‌فره‌زه ئاماده بکا ماشێنه‌که‌ی هه‌ڵگری شه‌هید وه‌فا که‌وته سه‌ر
مینێکی داندراو له‌لایه‌ن خۆفرۆشانه‌وه و چه‌ند که‌سێک له سه‌رنشینه‌کانی
بریندار بوون که یه‌کیان کاک وه‌فا بوو.
برینه‌که‌ی شه‌هید
وه‌فا کاریی بوو، پاش چه‌ند سه‌عات له به‌ره‌به‌یانی-١١/١١/١٣٦٤-دا
گیانی پاکی به گیانبه‌خش به‌خشیی و ماڵاوایی له هاوسه‌نگه‌ر و
هاوباوه‌ڕه‌کانی کرد. هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شه‌هید وه‌فا و هه‌موو
شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان.
|