|

شه‌هید کاک خالید
عه‌بباسیی ساڵی-١٣٤٧-ی
کۆچیی- هه‌تاویی له گوندی ”سارتکه“ی ناوچه‌ی ”گه‌ورک“ی سه‌رده‌شت له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌له‌که‌ماندا له‌دایک بووه. ته‌مه‌نی
منداڵیی هه‌ر له‌و گونده به‌سه‌ربردووه. ساڵی-١٣٥٢-له
گونده‌که‌ی خۆیان چۆته قوتابخانه و قۆناغی سه‌ره‌تایی به
سه‌رکه‌وتنه‌وه ته‌واو کردووه، پاشان بۆ درێژه‌دان به خوێندن، ساڵی-١٣٥٧-چۆته
شاری سه‌رده‌شت و تا پۆلی دوومی ناوه‌ندیی خوێندوویه‌تی، به‌ڵام
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی خه‌ڵکی ئێران له دژی رژیمی شایه‌تیی و هاتنه‌سه‌رکاری
تاقمی خومه‌ینی و دواتریش که هێرشی سوپای رژیمی تازه
به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتووی به‌نێو ئیسلامیی نه‌یانهێشت کاک خالید له سه‌رده‌شت
درێژه به خوێندن بدا.
هاوکات له‌گه‌ڵ
هێرشی سوپا و پاسدار و جاشه‌کانی رژیمی ئێران بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه
ئازادکراوه‌کانی کوردستان، کاک خالید وێڕای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی
ئاواره و په‌ڕیوه‌ی گوند و ناوچه‌کانی دیکه و پاشانیش باشووری کوردستان
بوو، تا له کۆتاییدا له شاری سلێمانی گیرسانه‌وه. کاک خالید له‌وێش
به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی خۆی ده‌ستی به خوێندن کرده‌وه و قۆناغه‌کانی
ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندیی بڕین تا دیپڵۆمی له لقی پێشه‌سازیی به‌شی
”ئه‌لیکترۆن“ وه‌رگرت.
شه‌هید خالید له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه‌دا له‌دایک ببوو، گه‌وره ببوو و
پێگه‌یشتبوو، هه‌ر بۆیه له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تی و مێرمنداڵییدا بوو به
ئه‌ندامی ”خه‌بات“ و وه‌ک رۆڵه‌یه‌کی دڵ پڕ له هیوا و لاوێکی تینووی
ئازادیی له ریزه‌کانی ئه‌و رێکخراوه ره‌سه‌ن و خه‌باتگێڕه‌دا، هاوکات
له‌گه‌ڵ خوێندن و خۆپێگه‌یاندندا، بۆ رزگاریی خاک و خه‌ڵک ده‌ستی به
خه‌بات و تێکۆشان کرد.
کاک خالید
هه‌ر زوو هه‌ستی به به‌شمه‌ینه‌تیی و ژێرده‌سته‌یی گه‌له‌که‌ی کرد، هه‌ر
زوو پێشمه‌رگانه ژیان و پێشمه‌رگانه ماڵ و گیان فیداکردن له‌پێناو ئاو و
خاک و بیروباوڕدا بوونه هه‌وێنی ژیانی. ئه‌و خونچه‌یه‌کی پشکوتووی
کێڵگه‌ی به‌پیت و به‌ره‌که‌تی شۆڕش و، رۆڵه‌یه‌کی چیائاسای قاڵبووی
کووره‌ی گه‌رم و به‌لرفه‌ی خه‌بات و، چنارێکی سه‌ربڵند و باڵاکردووی که‌شی
رۆژانی ره‌شی وڵاتی شه‌هیدستان و شۆڕشستان بوو. ئه‌و له به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌رکه رێکخراوه‌ییه‌کاندا رووح سووک، دڵسۆز، به‌مشوور، پشوودرێژ و
ماندوویی نه‌ناس بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌رکی پیرۆز و گرنگی خوێندن و
خۆپه‌روه‌رده‌کردنی له‌سه‌رشان بوو، به‌ڵام هه‌رگیز له کاروباری خه‌بات و
جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه پێسپێردراوه‌کاندا درێغیی و که‌مته‌رخه‌میی نه‌ده‌کرد
و به ته‌واوی توانا و لێهاتوویی خۆی له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌ی هه‌موو
ئه‌رکێک بوو.
کاک خالید وێڕای
ئه‌وه که سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌کرد، ئه‌وه‌ش ئه‌رکێکی که‌م
نه‌بوو، له راستییدا له‌سه‌رپه‌رستیی کردنی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کاندا
هه‌رگیز که‌مته‌رخه‌میی نه‌ده‌کرد و له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رک و داواکانی
هیچ کام له بنه‌ماڵه‌کانی پێشمه‌رگه‌کان درێغیی نه‌ده‌کرد و له‌به‌رانبه‌ر
داواکانیان خۆی گران نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو ئه‌و هه‌میشه به زه‌رده‌خه‌نه و
رووی خۆشه‌وه وه‌ڵامی داواکانی ده‌دانه‌وه و به‌پێی تواناش بۆی جێبه‌جێ
ده‌کردن. کاک خالید تا له‌ژیاندا مابوو، له قسه‌کردندا رووخۆش و ده‌م به
بزه، له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکدا لێزان و دڵسۆز، له یارمه‌تییداندا رووح
سووک و پشوودرێژ و له ته‌نگانه و نه‌هامه‌تییدا خۆڕاگر و به‌ئیمان بوو.
داخه‌که‌م دوژمنانی
ئه‌م نیشتمانه وێران و سووتمانه دڵیان بڕوای نه‌دا ئه‌و خونچه‌گوڵه‌ی
باخچه‌ی ئاوات به ئازادیی بۆن و به‌رامه‌ی خۆی به شاخ و دۆڵ و
ئاوه‌دانییه‌کانی وڵات‌دا بڵاوبکاته‌وه، و هه‌ر زوو چنگی ژاراویی و
خوێناویان له گه‌ردنی کێلئاسای تووندکرد و هه‌ڵیانوه‌راند. ئه‌وه بوو له
پێشنیوڕۆی رۆژی هه‌ینی-١٦/٣/١٣٧٦-ی
ک. هـ (به‌رامبه‌ر به-٦/٦/١٩٩٧-ی
زایینیی) له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیی باشووری کوردستان به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی
تیرۆریستان و به‌کرێگیراوانی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران تیرۆر کرا و به
کۆڵێک هیوا و ئاواته‌وه گیانی به گیانئافه‌رین به‌خشی و کۆڕی هاوڕێیانی
به‌جێهێشت و ره‌گه‌ڵ کاروانی نه‌پساوه‌ی شه‌هیدانی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ و
کوردستان که‌وت و به‌ره‌و مه‌نزڵگای ئه‌به‌دیی که‌وته رێ تا له‌وێ له‌گه‌ڵ
کۆڕی هاوبیرانی وه‌فاداری پێشوازیی له باوک و رابه‌ر و سه‌رکرده‌ی شه‌هید،
مامۆستا مه‌لا خدری عه‌بباسی، بکه‌ن.
هه‌زاران سڵاو له
گیانی پاکی شه‌هید خالید عه‌بباسیی و تێکڕای شه‌هیدانی رێگای ئازادیی.
خودای گه‌وره گیانیان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکا و پشتیوان و
یارمه‌تییده‌ری هاوبیر و رێبوارانیان بێ!.
|