|

شه‌هید خه‌لیل محه‌ممه‌دی ناسراو به خه‌لیل خۆشکه‌لام، خه‌ڵکی گوندی
کوڵه‌بۆزی ناوچه‌ی ده‌شته‌تاڵی بانه. له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاردا چاوی به
دنیای پڕ له مه‌ینه‌ت و بێبه‌شی کورده‌واریی پشکوت و له‌به‌ر نه‌بوونی
قوتابخانه و هه‌لومه‌رجی نه‌داریی و دژواریی ژیان وه‌ک زۆربه‌ی منداڵه
دێهاتییه‌کانی کوردستان ئه‌ویش له خوێندن بێبه‌ش بوو، له‌جیاتی
ده‌رسخوێندن له کاروباری کشتوکاڵدا یارمه‌تیی باوکی ده‌دا. شه‌هید خه‌لیل
له ساڵی-١٣٥٨-دا
له سه‌ره‌تای هێرشی رژیمی کۆنه‌په‌رستی خومه‌ینی بۆسه‌ر کوردستان
به‌باوه‌ڕێکی پته‌و و ووره‌یه‌کی به‌رزه‌وه هاته نێو ڕیزی پێشمه‌رگه
خه‌باتگێڕه‌کانی کوردستان و چه‌کی شه‌ره‌فی له‌شان کرد و له مانگی-٨-ی-١٣٥٨-دا
شانازیی پێشمه‌ر گایهتیی
وه‌رگرت و له هه‌وه‌ڵین رۆژی دامه‌زراندنی رێکخراوی خه‌بات له-٥-ی
خه‌رمانانی-١٣٥٩-دا
له‌گه‌ڵ باقیی هاوبیروباوه‌ڕه‌کانی هاته ژێر ته‌نزیمی رێکخراوی
خه‌باته‌وه و به‌شانازییه‌وه ئه‌رکی ”خه‌بات“ی وه‌خۆ گرت.
شه‌هید خه‌لیل له هه‌موو بارێکه‌وه دامه‌زراو و خۆڕاگر و لێوه‌شاوه
بوو، هه‌ربۆیه ببوه جێگای متمانه‌ی ”خه‌بات“ و هاوبیر و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی
خۆی و له‌ناو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا جێگای خۆی کردبۆوه. شه‌هید خه‌لیل
به‌هۆی لێهاتوویی و تێکۆشانی دڵسۆزانه‌ی به‌ره‌به‌ره پێده‌گه‌یشت و
کارامه‌یی و ئه‌زموونی زیاد ده‌کرد و پله‌ی به‌رپرسیی ده‌چووه سه‌رێ.
شه‌هید خه‌لیل خۆشکه‌لام له رۆژی هه‌ینی-١٤−١٠−١٣٦٣-دا
له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌دا له‌سه‌ر جاده‌ی ”گرده ره‌ش“ له پشتی گوندی
”کیوه‌رۆ“ی ناوچه‌ی بانه به گولله‌ی دژمنانی گه‌ل و داگیرکه‌رانی
نیشتمانه‌که‌مان پێکرا و گیانی پاکی به‌ره‌و به‌هه‌شتی به‌رین باڵی گرت و
ئه‌رکی خه‌بات و تێکۆشانی بۆ هاوبیر و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی به‌جێهێشت. هه‌زار
سڵاو له گیانی پیرۆزی بێ.
|