|

هه‌ر کاتێک و
له هه‌ر جێیه.
گه‌ر پرسیان شه‌هید کێیه!
به‌بێ راوه‌ستان، ده‌ستبه‌جێ
ده‌ڵێم ... شه‌هید
چه‌کی تۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌یه،
بۆ دوژمنم
دڵ پڕ قین و
بۆ گه‌له‌که‌م مژده‌ی پێیه.
بۆ لافاوی سته‌می زۆردار
شه‌هید قه‌ندیله، شاهۆیه.
...
شه‌هید هاوڕێی
چه‌ک و خوێن و ئازادییه.
گڵکۆی پاکی (شێخ سه‌عید) و
بڕنه‌وه‌که‌ی (بارزانیی)ه.
دڕکی ژێرپێی دوژمنان و
به‌رماڵه‌که‌ی (موفتیزاده) و
خوێنی گه‌شی (سوبحانیی)ه.
...
شه‌هید نامرێ و هه‌ر ماوه،
له تاریکیی هه‌ر زیندانێک
بۆ هه‌ر ماڵێک،
شه‌هید تیشکی خۆره‌تاوه.
بۆ جه‌سته‌ی گه‌ل
هێزی بازوو، نووری چاوه.
شه‌هید هیوای چه‌وساوان و
بزه و خه‌نده‌ی مناڵانه.
بۆ بڕینی ده‌ستی زۆردار
شه‌هید شیره،
خه‌نجه‌رێکی بێکالانه.
بۆ خوشکانی براکوژراو،
بۆ دایکانی جگه‌رسووتاو،
شه‌هید برا و هه‌م که‌سیانه.
هه‌ر شه‌هیده
هێنده به‌رزه،
هێند به‌ڕێزه،
خۆشه‌ویستی لای یه‌زدانه.
بۆیه لای مه کۆچی کرد و
بۆ ژیانی هه‌رگیز نه‌مریی
باڵی گرت و
له‌لای خودا
هه‌تا هه‌تایه میوانه.
-----------------
هاوینی
٢٠٠١
faroq88@hotmail.com
|