|
ئه‌م
پێشه‌کییه له نووسینه‌کانی مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسییه...

پاش
ئه‌وه‌ی که رژیم به‌رهه‌می خه‌باتی گه‌لانی راپه‌ڕیوی ئێران و به‌رووبوومی
ئه‌و هه‌موو ره‌نج و مه‌ینه‌ت و ئه‌شکه‌نجه و کوێره‌وه‌ریی و
ده‌ربه‌ده‌رییه‌ی کۆمه‌ڵانی وه‌ڵاتی زه‌وتکرد و ده‌ستی به‌سه‌ر
ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆرشدا گرت، شمشێری دیکتاتۆریی و زه‌بروزه‌نگی له‌ڕووی
هه‌موو ئازادییه‌ک کێشا. به هێرشبردنه‌سه‌ر رێوشوێنه ئازادیی و
دیمۆکراسییه‌کان و به‌ستنی زمان و قه‌ڵه‌مه‌کان و قه‌ده‌غه‌کردنی
کۆبوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌سته و گرووهی سیاسییه‌وه نه‌وه‌ستا.
له تورکمان
سه‌حرا و بلووچستان و خوزستان و ئازه‌ربایجان ئازادییخواز و مافویستان
که‌وتنه به‌ر په‌لاماری جۆراوجۆر. له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران بازاڕی
ترساندن و خنکاندن به‌وپه‌ڕی گه‌رمیی خۆی گه‌یشت.
رژیم پاش
ئه‌وه‌ی خۆی له‌و هێرشانه‌دا سه‌رکه‌وتوو هاته به‌رچاو مرخی له کوردستان
(سه‌نگه‌ری ئازادیی و تێکۆشان) خۆش کرد. ئه‌و کوردستانه‌ی که به‌ڕاستیی
ببوو به قاییمترین سه‌نگه‌ری دژی کۆنه‌په‌رستیی و ملهوڕیی و، گڕکانی
خه‌بات و تێکۆشان بوو، له هه‌موو شوێنه‌کانی وه‌ڵات زیاتر مه‌ترسیی بۆ
داموده‌زگای رژیم پێکهێنابوو، بۆیه رژیم به‌ره‌به‌ره خۆی باره‌و هجووم
هه‌ڵده‌خست و هێزه پڕژ و بڵاوه‌کانی کۆده‌کرده‌وه و ته‌یاری ده‌کردن.
بیانووی جۆراوجۆری ده‌دۆزییه‌وه، سه‌ره‌نجام-٢٨-ی
گه‌لاوێژی-١٣٥٨-هێرشی
ناڕه‌وا و نابه‌رانبه‌ری رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی بۆ سه‌ر کوردستان
ده‌ستی پێ‌کرد.
خومه‌ینی
تاوانبار بۆخۆی به‌نێوی فه‌رمانده‌ری هه‌موو هێزه‌کانی رژیم، ده‌ستووری
جیهادی دا و فه‌رمانی دا له حه‌وا و له زه‌وییه‌وه کوردستان په‌لامار
بدرێ و لافاوی خوێن وه‌ڕێبخرێ. له‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌دا زۆر کاره‌ساتی
ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن هێزه به‌کرێگیراو و به‌رپرسه دژی ئینسانییه‌کانی
رژیمه‌وه له‌سه‌ر رووپه‌ڕه ره‌شه‌کانی مێژووی وه‌ڵاته‌که‌مان نووسرا، که
مرۆڤی خاوه‌نهه‌ست و که‌رامه‌ت له یادیان مچوڕک ده‌دا و له باسیان شه‌رم
ده‌کا. کاره‌ساته‌کانی پاوه و مه‌ریوان و سنه و سه‌قز و.... له شه‌ڕی-٣-مانگه‌دا
نموونه‌ی دڕنده‌یی و تاوانباریی و دڵڕه‌قیی تاقمی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی
رژیمن. ئه‌و هێرشه بوو به بوارێک که تاڕاده‌یه‌ک قولی ره‌ش و سپی
له‌یه‌ک جیاکرده‌وه. زۆرکه‌س به‌یه‌کجاریی به‌زیین و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش
که خۆیان به نموونه‌ی خۆڕاگریی و جڵه‌وداری شۆڕش ده‌زانیی و ئه‌وانه‌ی
که خۆیان بۆ ڕابه‌ریی قالب دابوو ده‌ره‌و سنوور و ئه‌ولاتریش گوشییان.
که‌مئه‌زموونیی
و بێبه‌رنامه‌یی و کاڵ و کرچیی هه‌روه‌ها نه‌زانیی و خۆخۆشه‌ویستیی سه‌ری
له زۆران شێواند و سه‌ریان له زۆر کون هه‌ڵکرد. به‌ڵام خۆڕاگریی و
به‌وره‌یی کۆمه‌ڵانی کوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وا و
دڕندانه‌یه‌ی رژیمدا ترووسکایی هیوای له دڵی تاراواندا په‌یداکرد و
به‌ره‌به‌ره ته‌می سام له‌سه‌ریان ره‌ویه‌وه و خه‌بات له دژی هێرشکاران
به‌ره‌یگرت و رۆڵه قاره‌مان و له‌خۆبوردووه‌کانی کوردستان رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ
ده‌رسی باشتر و ئه‌زموونی به‌که‌ڵکتریان کۆده‌کرده‌وه و ده‌رسی
نسته‌قتریان فێری دژمن ده‌کرد.
له‌و کاته
ناسک و حه‌سته‌مه‌دا ده‌سته‌یه‌ک له ئازادییخوازانی کوردپه‌روه‌ر که
به‌پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی کوردستان و له‌سه‌ر بناغه‌ی لێکدانه‌وه‌ی
بارودۆخی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروباوه‌ڕی زۆربه‌ی
نیزیک له هه‌موو گه‌لی کورد، شێوه‌ی خه‌بات له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیدئۆلۆژیی
ئیسلامی‌یان به باشترین و به‌که‌ڵکترین شی‌و زانیی و ئه‌م رێگه‌یان به
نیزیکترین رێگه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی گه‌لی موسوڵمانی کورد
ده‌نرخاند.
......
کۆمه‌ڵێکی زۆر له موسوڵمانانی به‌هه‌ست و شۆڕشگێڕ که ئاماده‌بوون
له‌پێناو سه‌ربه‌ستیی گه‌له چه‌وساوه‌که‌یاندا سه‌ریان دانێن و بۆ
به‌خته‌وه‌ریی کۆمه‌ڵانی بێبه‌شی کوردستان گیانیان به‌خت بکه‌ن، چه‌کی
شه‌ره‌فیان تاودایه و به‌نێوی (ده‌فته‌ری شێخ عزالدین).... له زۆر شوێنی
کوردستان له دژی دژمنی داگیرکه‌ر خه‌باتێکی شێلگیر و ئازایانه‌یان
به‌ڕێوه‌برد. شاره‌کانی سنه و ئێرانشا و و سه‌قز و بانه و
سه‌رده‌شت و.... گه‌لێک قاره‌مانه‌تیی و گیانبازیی ئه‌و رۆڵه
به‌ئه‌مه‌گانه‌ی کورد و ئه‌و موسوڵمانه دڵسۆزانه‌ی کوردستانیان به یادگار
بۆ هه‌ڵگرتووین که ئێستا بۆ هاوبیر و باوه‌ڕه‌کانیان و بۆ هاواڵ و
هاوسه‌نگه‌ره‌کانیان مایه‌ی شانازیین.
شه‌ڕی-٣-مانگه
لاپه‌ڕه‌ی زێڕینی زۆری به فیداکاریی و قاره‌مانه‌تیی ئه‌و پێشمه‌رگه
به‌جه‌رگانه پڕکردۆته‌وه. شه‌ڕی که‌موێنه‌ی جێژنی قوربان له ده‌روازه‌ی
شاری بانه که بوو به‌هۆی له‌نێوچوونی ستوونێکی-٥٠٠-که‌سیی
(گاردی جاویدان)، نموونه‌ی ئازایه‌تیی و له‌خۆبوردوویی ئه‌و رۆڵه
به‌شه‌ره‌ف و خاوه‌نباوه‌ڕانه‌یه.
ئاماده‌کردنی یه‌کشه‌وه...
داستانی جێژنی
پیرۆزی قوربان که رێکه‌وته له‌گه‌ڵ-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨-ی
کۆچیی - هه‌تاویی،
یه‌کێک له‌و ده‌یان نه‌به‌ردیی و داستانه‌یه که به ده‌ست و مه‌چه‌ک و
هێز و وره و باوه‌ڕی پته‌وی خه‌باتگێڕانی
(ده‌فته‌ر)ی ئه‌وکات و شۆڕشگێڕانی
(خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی) ئێستا خوڵقاون و له نێو سینگی
مێژووی گه‌له‌که‌ماندا به شانازییه‌وه هه‌ڵگیراون.
ئه‌و هێزه
زۆر و پڕچه‌که‌ی دژمن که به (گاردی جاویدان) ناسرابوو و، پێکهاتوو له
زیاد له-٥٠٠-ئه‌فرادی
دژمن و پتر له سه‌د تانک و زرێپۆش و ماشینی سه‌ربازیی، له رێگه‌ی سنه -
بۆکان - شنۆ و سه‌رده‌شته‌وه
به‌ره‌و شــاری بــانه‌ی خۆڕاگر به‌ڕێکه‌وت
تا گه‌یشته سه‌ره‌تای
پێچه‌کانی گوندی هه‌ژده‌دۆڵان.
ئا لێره‌دا و له یه‌که‌م رۆژی جێژنی قوربان و له به‌ره‌به‌یانی رۆژی
(ده)ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا سه‌ره‌تای داستان ده‌سپێده‌کا و هێزه پڕچه‌که‌که‌ی
دژمن ده‌که‌ونه بۆسه‌ی پێشمه‌رگه
نه‌به‌ز و
قاره‌مانه‌کانی ده‌فته‌ر و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا هێزه زۆر و بۆره‌که‌ی
دژمن به ته‌واویی ته‌فر و تونا ده‌بێ و به سه‌دان که‌لاکی (گاردی
جاویدان) له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌جێده‌مێنن.
ئه‌م داستانه
پڕ شانازییه به خوێنی گه‌ش و پاکی (هه‌شت) پێشمه‌رگه‌ی
خواناس و قاره‌مان
نووسرایه‌وه. هه‌ربۆیه ئێمه، رێبوارانی رێگه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه، به
رێزه‌وه یادیان ده‌که‌ین و جێگایان له نێو قووڵایی دڵدا بۆ دیاریی
ده‌که‌ین. ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به هێز و وره و باوه‌ڕی خۆیان جه‌سته‌ی
دژمنیان تاساند و وره‌ی داگیرکه‌ریان رووخاند و رووپه‌ڕێکی زێڕینی دیکه‌یان
خسته سه‌ر ده‌فته‌ری سه‌روران.
سڵاو له
قاره‌مانانی داستانی جێژنی قوربان
سڵاو له
شه‌هیدانی هه‌ژده‌دۆڵان
سڵاو له گشت
شه‌هیدانی رێبازی
خه‌بات،ی خوێناویی
ژیاننامه‌ی
شه‌هیدانی جێژنی قوربان (١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨)
شه‌هیدانی هه‌ژده‌دۆڵان
|

شه‌هید
ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دیی...
کوڕه کوردێکی خه‌ڵکی گوندی دارێنه و کوڕی ئاغال به‌گ.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی چاونه‌ترس و خه‌باتگێڕێکی قاره‌مان بوو که وێڕای
قاره‌مانه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ دژمنانی گه‌ل و
داگیرکه‌رانی کوردستاندا به‌شداریی چالاکانه‌ی هه‌بوو.
شه‌هید
ئه‌حمه‌د پاش نه‌به‌ردێکی بێوێنه له شه‌ڕی جێژنی قورباندا، له ته‌مه‌نی
سی ساڵییدا و له هه‌ژده‌دۆڵان، به ده‌ستی دژمنانی کورد و کوردستان
شه‌هید کرا.
|

شه‌هید
جیهانگیر مه‌ولانیی...
خه‌ڵکی گوندی سیاومه. جوتیارێکی هه‌ژار بوو که له
هه‌وه‌ڵێن رۆژه‌کانی هێرشی داگیرکه‌ران بۆسه‌ر کوردستان چه‌کی
پێشمه‌رگایه‌تیی له شان کرد و وه‌کوو پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و نه‌به‌ز
به‌رپه‌رچی هێرشه ناڕه‌وایه‌کانی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی دژمنی
ده‌دایه‌وه. شه‌هید جیهانگیر مه‌ولانیی رۆژی-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨-له
داستانه به‌ناوبانگه‌که‌ی شه‌ڕی جێژنی قوربان، له ته‌مه‌نی-٣٥-ساڵییدا،
له هه‌ژده‌دۆڵان شه‌هید کرا.
|
|

شه‌هید
جه‌لال مه‌حه‌ممه‌دپوور...
شه‌هید جه‌لال کوڕی حه‌سه‌ن خه‌ڵکی گوندی سیاومه.
لاوێکی تازه‌پێگه‌یشتوو و ئازا بوو که هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاواتی
سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی نیشتیمانه‌که‌ی بوو. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکرد له
به‌هاری ساڵی-١٣٥٨-دا
بێته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌کان و دوای تێپه‌ڕبوونی ژیانێکی کورتی
پێشمه‌رگایه‌تیی، له رۆژی-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨-،
وێڕای چه‌ند هاوسه‌نگه‌ری تری خه‌ڵاتی شانازیی شه‌هاده‌تی پۆشیی.
|

شه‌هید
که‌ریم ئه‌حمه‌دیی...
شه‌هید که‌ریم خه‌ڵکی گوندی سیاومه. زه‌حمه‌تکێشێکی
به‌باوه‌ڕ و موسوڵمان بوو که زۆر زوو هه‌ستی به نه‌داریی و بێبه‌شیی
گه‌له‌که‌ی کردبوو، هه‌ربۆیه له رۆژه‌کانی سه‌ره‌تای هێرش بۆسه‌ر
نیشتیمانه‌که‌ی (کوردستان) چه‌کی شه‌ره‌فی کرده شان و هاته نێو ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان. شه‌هید که‌ریم له ته‌مه‌نی سی ساڵییدا له
نه‌به‌ردییه‌که‌ی هه‌ژده‌دۆڵان به ده‌ستی ناپیاوانی خومه‌ینیی پێکرا و
شه‌هید بوو.
|
|

شه‌هید
ده‌روێش ئه‌حمه‌د...
خه‌ڵکی گوندی هه‌مزه‌ڵان له ناوچه‌ی بانه. پیرێکی
ئازا و به‌هه‌ڵمه‌ت بوو که هه‌ر له سه‌ره‌تای رۆژه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی
گه‌لی کورد له ساڵی-٥٨-دا
به بیروباوه‌ڕێکی پته‌وی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامییه‌وه هاته ناو ریزی
پڕ له شانازیی سوپای کوردستان و شانبه‌شانی براکانی ده‌جه‌نگا. شه‌هید
ده‌روێش ئه‌حمه‌د جگه له ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تیی ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی
ماڵ و منداڵێکی زۆریشی به‌ئه‌ستۆوه بوو، تا له رۆژی-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨-دا
له هه‌ژده‌دۆڵان شه‌هید کرا.
|

شه‌هید
ره‌سووڵ ساڵحزاده...
شه‌هید ره‌سووڵ خه‌ڵکی گوندی شه‌هیدپه‌روه‌ر و
خه‌باتدۆستی سیاومه و کوڕه کوردێکی ئازا و دڵپاک و چالاک بوو. سه‌ره‌ڕای
ژیانی سه‌ختی نه‌داریی چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیی کرده شان و له هاوینی ساڵی-٥٨-دا
به‌ڕه‌سمیی هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان و له رۆژی-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨-له
داستانه که‌موێنه‌که‌ی هه‌ژده‌دۆڵان شه‌هید بوو و چووه ناو کاروانی
هه‌میشه زیندووانه‌وه.
|
|

شه‌هید
حسێن حسێنیی...
شه‌هید حسێن، کوڕی مه‌حه‌ممه‌دئه‌مین خه‌ڵکی شاری بانه،
له گوندی "نژۆ" له ناوچه‌ی بانه له‌دایک بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له
قوتابخانه‌ی نژۆ ته‌واوکردووه و له شاری بانه ده‌وره‌ی ره‌هنمایی
خوێندووه و دواتر هه‌ر له بانه دیپلۆمی وه‌رگرتووه. له هه‌وه‌ڵساڵی
ده‌ستپێکردنی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان، دوابه‌دوای وه‌رگرتنی دیپلۆم، به
شانازییه‌وه هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه و چه‌کی شه‌ره‌فی کرده شان تا له
رۆژی-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨-له‌سه‌ر
جاده‌ی بانه سه‌رده‌شت له که‌وپێچ، له یه‌ک کیلۆمیتری شاری بانه، له
داستانه به‌نێوبانگه‌که‌ی جێژنی قوربان شه‌هید بوو. |

شه‌هید
حسێن مه‌ولانیی...
شه‌هید حسێن، خه‌ڵکی گوندی (کانی هه‌ڵووژه) له
ناوچه‌ی بانه. کوردێکی به‌شه‌ڕه‌ف و دڵپاک و ئازا بوو. له زستانی-٥٧-دا
چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیی کرده‌شان تا له رۆژی-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨-له
هه‌ژده‌دۆڵان شه‌هید کرا و چووه ریزی کاروانی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی
جێژنی قوربان.
هه‌زاران سڵاو
له شه‌هید کاکه حسێن و هه‌موو شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی هه‌ژده‌دۆڵان.
|
|