|
یــادێـک و سـڵاوێـک لــه سـه‌نـگــه‌رێـکـی قــایـیـم
(وریــا)
ســاوان! ئــه‌ی
قــه‌ڵای دلــێـران خــانـه و لانـه‌ی
بـێـچـوه‌شـێـران
ســـاوان
قـــه‌ڵاتی کــوردسـتــان بـنـکـه‌ی خـه‌بــات و
تـێـکـۆشـان
ســاوان
بـێـشـکـه‌ی قـاره‌مـانـان ســاوان کــونـجـی
پــاڵــه‌وانــان
ســاوانـی جـوان و
خـاوه‌ن نـاو بــۆت ده‌نـێـرم قـــافــڵــه‌ی
سـڵاو
بـۆ لاوی ئــازا و
هـه‌ڵکه‌وتووت رۆڵـه‌ی به‌جه‌رگ و نه‌سره‌وتووت
ئـه‌و رۆڵانــه‌ی
وا شـه‌هیدبـوون لـه‌رێگــای دیـن و گــه‌لـدا
چـوون
بـۆوه‌ی چـه‌کی
تۆڵه‌ی هه‌ڵگرت هـێـرشـی نـــه‌یــارانـی
بــه‌رگــرت
بــۆ
شـێـره‌پــیـــاوی بــه‌بـیـرت بـــــۆ
شــــۆڕه‌لاوانـــــی ژیـــــرت
بـۆو دایکه‌ی
کۆرپه‌ی هه‌ڵپه‌ڕاند رۆڵـــه‌ی خـه‌بــاتـی
پـێـگــه‌یــانـد
بـۆوه‌ی کـردت
بــه قـوربــانـیی بــۆ کــورد و بــۆ
نـیـشـتـمـــانــی
بــۆ "غــه‌زالـی"
شـۆڕه‌ســوارت شـــه‌هـیـدی ئــــازا و
بـــه‌کــــارت
بـۆ "مـحـمـد"
شـێـری سـه‌نـگـه‌ر تـــاجـی شــه‌ره‌فــی
نــایــه ســه‌ر
بـۆ "زاهـیـر"ی
جـوانـه‌مـه‌رگــت خـاوه‌ن هـه‌ڵـمـه‌ت و
بــه‌جـه‌رگـت
"قـادر"
قــاره‌مــانـی خــه‌بــــات نووسیی به خوێن
تاپۆی نه‌جات
"ئه‌حمه‌د"
شه‌هیدی سوورخه‌ڵات لاوی بـه‌جـه‌رگـی نــاو
خــه‌بـــات
بـۆوه‌ی پــاک
گــوورا، پاک ژیا "تـاهـیـر"
پـڵـنـگـی ســه‌ر چــیـــا
بـۆوه‌ی
سـه‌رتـاپـای چاکیی بوو رۆڵـه‌ی ژیـریـی و
چـالاکـیـی بوو
"عومـه‌ر
هه‌ڵمه‌ت" کورپه‌روه‌ریی بـوون و
خــه‌بــات ده‌ربــه‌ده‌ریــی
پـاشـان مـه‌رگـی
پـڕ شـانـازیـــی پـێـشـمـه‌رگــه‌ی
ئــازادییخـوازیـی
بـۆ گـشـت
شــه‌هـیـده‌کــانـی تـر لـــه دژمــنــیـــان
بــه‌ردا ئـــاگــر
بـۆ
بـه‌چـکـه‌شـێـرانــی خــه‌بــات ده‌پـــارێــزن
بـــه خــوێــن وه‌ڵات
بــۆوانـــه‌ی
بـــه‌خــێــوت کــردن بـۆ گــه‌ل ژیــان، بـۆ
گــه‌ل مـردن
وه‌رزێــری
کـــۆڵــبـه‌کــۆڵـت بــم قـوربــانـی خــاك و
خــۆڵـت بــم
پـێـشـمـه‌رگـه‌م
لـه چـیـا و بنارت ده‌شــکــێـنــم پـشـتــی
نـــه‌یــارت
شــوانـه‌وێـڵــه‌م
لـــه بــه‌نـده‌نــت فــــیــــدام بــــۆ دار و
ده‌وه‌نــــت

شه‌هید
مه‌حه‌ممه‌دئه‌مین غه‌زالیی...
خه‌ڵکی گوندی
شه‌هیدپه‌روه‌ری(ساوان) له ناوچه‌ی
بانه، یه‌كێك له‌و ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌گ و لاوه
فیداكارانه بوو كه له‌م ڕێگه پیرۆزه‌دا به باشترین شێوه ئه‌ركی
موسڵمانانه و كوردانه‌ی خۆی به‌جێ هێنا و له پێناو ئامانجی خۆی و گه‌له
چه‌وساوه‌كه‌ی دا گیانی به‌خشی.
سه‌روه‌رمان
كاك مه‌حه‌ممه‌دئه‌مین غه‌زالیی
لاوێكی به‌ئیمان و ئازا
و به‌گوڕ بوو. له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران كه
ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و شۆڕشه بوو به نه‌ختینه‌ی ناو چنگی خومه‌ینی و
په‌یڕه‌وه نه‌زانه‌كانی، ئه‌وانیش وه‌ك هه‌موو خوێنمژه مێژووییه‌كانی
دیكه به هێزێكی زۆر و پڕچه‌كه‌وه هێرشیان هێنایه سه‌ر كوردستان
و ڕووباری خوێن و فرمێسكیان وه‌ڕێ خست. له درێژه‌ی ئه‌و
په‌لاماره‌دا به‌كرێگیراوانی ڕژیمی خومه‌ینی به‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی پیر و
لاو و ژن و منداڵی كورددا زۆر ناوچه‌ی كوردستانیان داگیركردن تا گه‌یشتنه
ناوچه‌ی سه‌قز.
ڕۆژی-٦/٦/١٣٥٨(٢٨/٨/١٩٧٩)
كۆمه‌ڵێك لاو و گه‌نجی ئازا و دڵسۆز له‌سه‌ر ڕێبازی پیرۆزی ئیسلام وه‌ك
سه‌ددێكی قایم و قۆڵ له‌به‌رامبه‌ر ته‌وژمی
لافاوی وێرانكه‌ری له‌شكری داگیركه‌ر ڕاوه‌ستان و به‌رپه‌رچی هێزه‌كانی
دژمنیان دایه‌وه. له ئاكامی شه‌ڕێكی قاره‌مانانه و كه‌موێنه‌دا
كاك مه‌حه‌ممه‌دئه‌مین غه‌زالیی
له ته‌مه‌نی-٢٨-ساڵییدا
و به كۆڵێك هیوا و ئاواته‌وه به گولله‌ی دژمنان پێكرا و شه‌هید بوو.

شه‌هید
که‌ریم ئه‌حمه‌دیی...
شه‌هید که‌ریم ئه‌حمه‌دیی خه‌ڵکی گوندی شه‌هیدپه‌روه‌ر
و خه‌باتدۆستی (سیاومه) له ناوچه‌ی بانه. زه‌حمه‌تکێشێکی به‌باوه‌ڕ و
موسوڵمانێکی ئازا و به‌جه‌رگ بوو. شه‌هید که‌ریم زۆر زوو هه‌ستی به
نه‌داریی و بێبه‌شیی گه‌له‌که‌ی کردبوو، هه‌ربۆیه له رۆژه‌کانی سه‌ره‌تای
هێرشی داگیرکه‌ران بۆسه‌ر نیشتیمانه‌که‌ی (کوردستان) چه‌کی شه‌ره‌فی
پێشمه‌رگایه‌تیی کرده شان و هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان.
شه‌هید که‌ریم له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تییدا زۆر دڵسۆزانه و چالاکنه
ئه‌رکه‌کانی خۆی جێبه‌جێ ده‌کرد. تا له رۆژی-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨-له
ته‌مه‌نی سی ساڵییدا له داستانه‌که‌ی شه‌ڕی جێژنی قوربان له هه‌ژده‌دۆڵان
به ده‌ستی ناپیاوانی خومه‌ینیی پێکرا و شه‌هید بوو. سڵاو له شه‌هید کاک
که‌ریم و هه‌موو شه‌هیدانی داستانه که‌موێنه‌که‌ی هه‌ژده‌دۆڵان.

شه‌هید
مه‌حه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیی (حه‌مه ره‌ش)...
کاک مه‌حه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیی ناسراو به (حه‌مه ره‌ش)
کوڕی مه‌حه‌ممه‌دئه‌مین خه‌ڵکی گوندی (ساوان)ی سه‌ربه‌رز له ناوچه‌ی
بانه، پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و به‌جه‌رگ و تێگه‌یشتوو بوو. له شه‌ڕه‌کانی
سه‌قز و ئێرانشا و شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا زۆر ئازایانه به‌شداریی
هه‌بوو.
شه‌هید
مه‌حه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیی له به‌رواری-٨/٢/١٣٥٩-له‌گه‌ڵ
پۆلێکی دیکه له هاوبیرانی، پاش نه‌به‌ردێکی بێوێنه و شه‌ڕێکی
قاره‌مانانه، به گولله‌ی دژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان پێکرا و چووه
ناو کۆڕی به‌ڕێزی ئه‌ستێره پڕشنگداره‌کانی ئاسمانی (ساوان)ه‌وه. سڵاو له
گیانی پاکی کاکه مه‌حه‌ممه‌د و گوندی شه‌هیدپه‌روه‌ری ساوان.

شه‌هید
قادر ره‌حمانپوور...
شه‌هید قادر ڕه‌حمانپوور له ساڵی-١٣٤٢-ی
کۆچیی - هه‌تاویی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاری گوند‌نشین له
گوندی سه‌ربه‌رزی (ساوان)ی ناوچه‌ی بانه له دایك بووه. شه‌هید قادر
وه‌كو زۆربه‌ی ڕۆڵه‌كانی كوردستان به‌هۆی نه‌داریی
و هه‌ژارییه‌وه له به‌رهه‌می
باییداری خوێندن بێبه‌ش بوو.
ڕۆڵه‌ی ڕه‌نج
و مه‌ینه‌ت وێڕای كه‌سوکاری بۆ په‌یدا‌كردنی
بژێوی خێزانی باسكی له كاری کشتوکاڵ هه‌ڵماڵی.
له قرچه‌ی گه‌رمای هاویندا پاڵه‌یه‌كی
نه‌سره‌وتوو و له كزه‌ی ساردی زستاندا شوانێكی
دڵ‌پڕ له ڕق و قین، به‌رانبه‌ر به نه‌داریی
و ڕووت و ڕه‌جاڵیی
بوو. شه‌هید قادر له كاتێکدا كه به
هه‌موو وه‌جه‌كانی هه‌ستی به ژێرده‌ستیی
و كوێره‌وه‌ریی كردبوو،
له به‌هاری ساڵی-١٣٦٠-دا
پێوه‌ندیی به (رێکخراوی
خه‌بات)ه‌وه گرت و
له پاییزی ئه‌و ساڵه‌دا هاته نێو
پێشمه‌رگه‌كانی خه‌بات و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی
خاوه‌ن باوه‌ڕ له دژی داگیركه‌ران قاره‌مانانه ڕاوه‌ستا
و مه‌ته‌رێزی گرت.
شه‌هید قادر به‌هۆی لێهاتوویی و كارزانییه‌وه
له زستانی-١٣٦٠-دا
بوو به جێگری لكی شه‌هیدانی ساوان و ئه‌ركی به‌رپرسی به شێوه‌ێكی ڕێکوپێک
و زۆر دڵسۆزانه ئه‌نجام ده‌دا و
ئازایانه له دژی دژمن ڕاوه‌ستا. سه‌رئه‌نجام له ڕۆژی-٢٧/١/١٣٦١-له
شه‌ڕێكی نابه‌رانبه‌ردا له سه‌ر جاده‌ی بانه -
سه‌رده‌شت له نزیك گوندی گشكه‌سه به
گولله‌ی چه‌كداره خۆفرۆشه‌كانی رژیمی به‌ناو ئیسلامیی
خومه‌ینیی شه‌هید كرا.

شه‌هید
زاهیر عوسمانیی...
شه‌هید کاک زاهیر عوسمانیی کوڕی ره‌شید، خه‌ڵکی گوندی
ساوان. له ساڵی-١٣٤٥-دا
له‌دایک بووه. کاکه زاهیر لاوێکی ئازا و به‌جه‌رگ و ئیماندار و
هه‌ڵکه‌وتوو بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای
ژیانییه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌داریی و بێبه‌شیی ده‌سته‌ویه‌خه بووه، هه‌ر
بۆیه‌ش له ساڵی-١٣٥٩-دا
به شانازییه‌وه هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوی خه‌باته‌وه.
ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی شه‌هید زاهیر پڕ بوو له شانازیی و شه‌ره‌ف.
شه‌ڕه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی بانه و سه‌قز و بۆکان و سه‌رده‌شت و خانێ نموونه‌ی
ئازایه‌تیی و له‌خۆبوردوویی شه‌هید زاهیر بوون. ده‌ستپاکیی و داوێنپاکیی و
زمانشیرینیی شه‌هید زاهیر بووه سه‌رمه‌شقی هه‌موو هاوسه‌نگه‌رانی و خه‌ڵکی
ناوچه‌کان به گشتیی.
شه‌هید زاهیر
له رۆژی-١٢/٧/١٣٦١-له
ته‌مه‌نی-١٨-ساڵییدا
له گوندی (داربڕان)ی میراوێی سه‌رده‌شت به گولله‌ی ناپیاوان و دوژمنانی
ئیسلام و ئینسانییه‌ت پێکرا و به هه‌زاران ئاوات و ئاره‌زووه‌وه
سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف و نامووسی بۆ هاوسه‌نگه‌رانی به‌جێهێشت و چاوی پڕ له
ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وینداریی به گه‌له‌که‌ی له‌سه‌ریه‌ك دانا و بۆ هه‌میشه
ماڵئاوایی کرد و به دوژمنانی گه‌ل و نیشتیمانی سه‌لماند که گه‌لی کورد
خاوه‌نی رۆڵه‌ی به‌جه‌رگه که به خوێنی خۆی تاپۆی رزگاریی مۆر ده‌کات و
دوژمنان ده‌تاسێنێ.
شه‌هید
ئه‌حمه‌د فاتمیی...
به‌مزووانه

شه‌هید
تاهیر غه‌رقیی...
کوڕی کاک ئه‌حمه‌د به‌گ خه‌ڵکی گوندی ساوان له ناوچه‌ی
بانه. له ساڵی-١٣٤٤-ی
کۆچیی - هه‌تاویی له گوندی ساوان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاردا له‌دایک
بوو. شه‌هید تاهیر هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی له‌گه‌ڵ نه‌داریی و
کوێره‌وه‌ریی و بێبه‌شیی ده‌سته‌ویه‌خه بوو. وه‌ك هه‌موو منداڵه
هه‌ژاره‌کانی کوردستان تامی تاڵی ژیانی چێشتبوو. شه‌هیدی نه‌مر له ساڵی-١٣٦٠-دا
له‌کاتێكدا که مێرمنداڵێکی تازه پێگه‌یشتوو بوو، ته‌مه‌نی له شانزه
ساڵیی تێنه‌ده‌په‌ڕی، ڕێگای پڕ له شانازیی خه‌بات و تێکۆشانی له دژی
دژمنانی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی هه‌ڵبژارد و (رێکخراوی خه‌بات)ی وه‌ك باشترین
و ڕه‌سه‌نترین ڕێباز بۆ گه‌یشتنی گه‌له‌که‌ی به ئامانج هه‌ڵبژارد و به
شانازیی و دڵخۆشییه‌وه هاته نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی خه‌باته‌وه و، له
هێزی" شه‌هید سید خه‌لیل" دا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و هێزه ئه‌رکی
خه‌باتی وه‌خۆ گرت.
شه‌هید
تاهیر ڕۆڵه‌یه‌کی هه‌ڵکه‌وتوو و ئازا و له‌سه‌رخۆ بوو، له هه‌موو ئیشه
پێسپێردراوه‌کانیدا به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی و پاکییه‌وه ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تیی
به‌جێ دێنا، له زۆر چالاکیی به‌رچاوی ئه‌و هێزه‌دا به‌شدارییکرد و به
گیانێکی له‌خۆبووردوو و وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌ره‌نگاری دژمنانی گه‌ل و
نیشتمانه‌که‌ی ده‌بوو. شه‌هیدی نه‌مر کاك تاهیری غه‌ڕقی له‌ماوه‌ی
پێشمه‌رگایه‌تیی پڕ له شانازیی خۆیدا زۆر دێڕی زێڕینی له‌نێو لاپه‌ڕه‌کانی
کارنامه‌ی پڕ له حه‌ماسه‌ی (رێکخراوی خه‌بات)دا تۆمارکردوون.
شه‌هید تاهیر
به گیانی شۆڕشگێڕانه و ئاکار و کرداری جوان و خوو و ڕه‌وشتی چاکی خۆی
له‌نێو دڵی هاواڵانیدا جێگای گرتبوو، خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بوو. ماوه‌ی ڕووناکی
پێشمه‌رگایه‌تیی ئه‌و شه‌هیده وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له ئاسمانی تێکۆشانی
"خه‌بات"ه‌که‌مان دیاره.
شه‌هید تاهیر
له ڕۆژی-١٤/١٠/١٣٦٣-دا
له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌دا که زیاتر له بیست که‌س له دژمنانی گه‌ل و
نیشتمانه‌که‌مانی تێدا کوژران،
له پشتی (کێوه‌رۆ) له سه‌عاتی (ده)ی به‌یانییدا به گولله‌ی دژمنان
پێکرا و گوڵی ژیانی په‌ڕپه‌ڕبوو.
هه‌زار سڵاو له گیانی پاکی بێ!.

شه‌هید
عومه‌ر ره‌ئووفیی (عومه‌ر هه‌ڵمه‌ت)... شه‌هید عومه‌ر
ره‌ئووفیی ناسراو به عومه‌ر هه‌ڵمه‌ت، لاوێکی شۆڕشگێڕ و ئازا و به‌ڕاستیی
به‌هه‌ڵمه‌ت بوو. ئازایه‌تیی و فیداکاریی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت هاوتای
ئازایه‌تیی هه‌موو شه‌هیده‌کانی ساوان بوو.
له ساڵی-١٣٤٥-له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینیی له گوندی شه‌هیدان، بێشکه‌ی قاره‌مانان، گوندی
(ساوان)ی ناوچه‌ی بانه کۆرپه‌یه‌ک که‌وته سه‌ر ده‌ستی دایکانی
ئازاپه‌روه‌ری ساوان، به‌و هیوایه که میراتگرێکی رێبازی عومه‌ری فاڕووق
بێ ناوی عومه‌ری لێندرا. شه‌هید عومه‌ر ته‌مه‌نێکی که‌می هه‌بوو که به
یارمه‌تیی باوکی
خوێندن و خوێندنه‌وه و نووسین فێر بوو. ژیریی و ژیکه‌ڵه‌یی و وردیی و
بیرکردنه‌وه و راپه‌ڕین، هه‌ر وه‌ک چۆن له خوه تایبه‌تییه‌کانی شه‌هید
عومه‌ر بوون ده‌بوو ببنه ناوێک بۆ ئه‌و، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ناوی
"هه‌ڵمه‌ت"ی لێ نرا که به‌ڕاستیی ناوێك بوو شایانی ئه‌و.
شه‌هید عومه‌ر
به‌ره‌و قوتابخانه که‌وته‌ڕێ، له دێ و له شار درێژه‌ی به خوێندن دا تا
کۆتایی ده‌وره‌ی ناوه‌ندیی قوتابخانه
و له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی که‌مدا اوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی هانی دا که پێوه‌ندیی
له‌گه‌ڵ رێکخراوه نهێنییه‌کانی خه‌بات بگرێ، له‌وه‌ش زیاتر هه‌نگاوی
هه‌ڵێنایه‌وه و به‌پێی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵه‌یی دژایه‌تیی دوژمنانی
ئیسلام و ئازادیی راسته‌وخۆ هاته ریزی پڕڕێزی پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات.
ماندوونه‌بوون هه‌وڵ و ته‌قه‌للای بێ‌وچان بوو به‌هۆی ئه‌وه پله به پله
بچێته سه‌رێ و هه‌تا بوو به ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی شارستان و به‌رپرسی
رێکخراوه‌ی ناوچه‌ی وه‌زه‌نێ.
له-١٠-ی
خه‌رمانانی-١٣٦٤-دا
پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات له نێوان (به‌رده‌بووك) و (کانی سێ‌و) له‌سه‌ر
جاده‌ی بانه بۆ (خێڵه‌ڕه‌ش) که‌مینیان بۆ هێزه‌کانی رژیمی خومه‌ینیی دانا.
له کاتژمێر چوار و نیوی ئێواره‌دا شه‌ڕ به توندیی ده‌ستی پێکرا و، هه‌ر
له‌و شه‌ڕه‌دا زیاتر له بیست که‌س له ئه‌فڕادی دوژمن کوژران و
برینداربوون و سێ که‌سیشیان لێ به‌دیل گیرا و ماشێنێکی تویوتای هه‌ڵگری
ئه‌فڕادی دوژمن شکێنرا. دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕه‌که، دوژمن ناوچه‌ی دایه
به‌ر تۆپ و خومپاره که به‌داخه‌وه بوو به‌هۆی شه‌هید بوونی دوو برای
هاوسه‌نگه‌ر، کاک عومه‌ر هه‌ڵمه‌ت و کاک نووری مورادیی. هه‌زاران سڵاو له
گیانی پیرۆزی ئه‌و دوو شه‌هیده قاره‌مانه.
|