|

رۆژی-٥-ی
پووشپه‌ڕی ساڵی-١٣٦٥-ی
کۆچیی- هه‌تاویی به‌رامبه‌ر به-٢٦/٦/١٩٨٦-ی
زایینیی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵکه‌وتوو و ده‌ستبژارده‌ی خه‌بات، له
کاتێکدا ده‌یانه‌وێ له سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان
بپه‌ڕنه‌وه، له ناوچه‌ی ”چۆمان“ و له‌به‌ری باشووری کوردستان ده‌که‌ونه
که‌مینی چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه. ئه‌و چه‌کدارانه که جلوبه‌رگی
سه‌ربازیی سوپای ئه‌وکاتی عێراقیان له‌به‌ردا ده‌بێ، وه‌ک سه‌ربازی عێراقیی
خۆیان به‌و هاوبیرانه‌مان ده‌ناسێنن. پێشمه‌رگه‌کانی (خه‌بات)یش به
له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئه‌وکات و بوونی ناوچه‌که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
سوپای عێراقدا، به داخه‌وه باوه‌ڕ به‌و چه‌کدارانه ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه
داویانه‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌وانه سه‌ربازی سوپای عێراق
نین، به‌ڵکو ده‌سته‌یه‌ک چه‌کداری خۆفرۆشن. هه‌ر بۆیه، وه‌ک پیشه‌ی هه‌ر
خۆفرۆشێکی تر، ئه‌وانیش ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌نه
دیاریی و ته‌سلیم به جاش و پاسداره‌کانی رژیمی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی
ئێرانیان ده‌که‌نه‌وه و له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی زیندانه سامناکه‌کانی
رژیمی جینایه‌تکاری ئێران ده‌کرێن.
ئه‌و ده‌سته
پێشمه‌رگه قاره‌مان و فیداکاره‌ی خه‌بات بریتیی بوون له: کاک خه‌لیل
جه‌عفه‌ریی (خه‌لیل ره‌شاش)، کاک عه‌بدوڵڵا هه‌مزه، کاک غه‌فوور
ئه‌حمه‌دیی ناسراو به (غه‌فوور شیوه‌ڵه‌یی)، کاک تاهیر یاکوباوایی و کاک
حه‌سه‌ن سه‌قزیی. ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه قاره‌مانه له زیندانه
سامناکه‌کانی رژیمدا نموونه‌ی خۆڕاگریی و باوه‌ڕپته‌ویی و سووربوون له‌سه‌ر
خه‌باتییبوون بوون و ئه‌و ماوه که له زینداندا بوون ده‌رسی باییداری
زۆریان له ئیمان به خودا و به خۆ بوون فێری رۆڵه‌کانی خه‌بات و کوردستان
کرد.
دوژمنانی
ماف و ئازادییه‌کانی گه‌له ژێرده‌سته‌که‌مان دڵی کرمێیان به‌وه‌نده ئاوی
نه‌خوارده‌وه و له‌وه زیاتر چاویان به‌رایی نه‌دا ئه‌و فیداکارانه‌ی
خه‌بات به زیندوویی ببینن، هه‌ربۆیه
ساڵی-١٣٦٧-ی
هه‌تاویی به‌رامبه‌ر به-١٩٨٨-ی
زایینیی، که تێیدا هه‌زاران پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و لایه‌نگری رێکخراو و
لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان و ئێران و که‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆ ئیعدام
کران، ئه‌و پۆله پێشمه‌رگانه‌ی خه‌باتیش وه‌به‌ر ئه‌و شه‌پۆله
دڕندانه‌یه که‌وتن و چوونه نێو کاروانی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی خه‌بات و
کوردستانه‌وه و سه‌ربه‌رزانه له شه‌قه‌ی باڵیان دا و ره‌گه‌ڵ پۆلی
هه‌ڵۆیانی سه‌رباڵ سووری ئاسمانی خوێناویی خه‌بات که‌وتن.

خه‌لیل
جه‌عفه‌ریی (خه‌لیل ره‌شاش):
شه‌هید خه‌لیل جه‌عفه‌ریی کوڕی سددیق، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و
ده‌ستکورتی کوردستان له شاری بانه له‌دایک بووه. نه‌داریی و ده‌ستکورتیی
بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ره‌تانی درێژه‌دان به خوێندنی پێ نه‌داوه. شه‌هید خه‌لیل وه‌ک هه‌ر لاوێکی کوردی خاوه‌ن هه‌ست له شۆڕشی گه‌لانی
ئێران‌دا بۆ رووخاندنی رژیمی شایه‌تیی به‌شداریی چالاکانه‌ی کردووه.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی رێکخراوی خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی
کوردستاندا هاتۆته ناو ریزی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌کانی (خه‌بات)ه‌وه.
كاک خه‌لیل له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تییدا ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی و ئازایه‌تیی و
له‌خۆبوردوویی له‌خۆی نیشان دا. ئه‌و له‌ناو هاوسه‌نگه‌ره‌کانی وه‌ک
نموونه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌ئیمان و فه‌رمانده‌یه‌کی کارامه ناوبانگی
ده‌رکردبوو. شه‌ڕه به‌ناوبانگه‌کانی به‌رگریی له کوردستان له ناوچه‌کانی
بانه، بۆکان، سه‌قز و ناوچه‌کانی دیکه هه‌موویان شاهیدی ئازایه‌تیی و
فیداکاریی شه‌هید خه‌لیلن.
شه‌هید خه‌لیل له مه‌یدانی شه‌ڕ و گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاشکرادا
نموونه‌ی خۆڕاگریی و ئازایه‌تیی بوو. دوژمنی داگیرکه‌ریش ئه‌م راستییه‌ی
باش ده‌زانی، هه‌ر بۆیه زۆر ترسنۆکانه له هه‌وڵی دانانی پیلانێک بۆ
له‌نابردنی ئه‌و رۆڵه چاونه‌ترسه‌ی خه‌بات دابوون.
شایانی باسه شه‌هید خه‌لیل ره‌شاش برای شۆڕه‌لاوی شه‌هیدی خه‌بات، کاک
”وه‌فا جه‌عفه‌ریی“ ه و دووهه‌مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه شۆڕشگێڕ و
شه‌هیدپه‌روه‌ره‌که‌یه‌تی.
سڵاوی خودا و خه‌ڵک له گیانی پاکی شه‌هیدی فه‌رمانده کاک خه‌لیل ره‌شاش و
شه‌هید وه‌فای جه‌عفه‌ریی و هه‌موو شه‌هیدانی راسته‌قینه‌ی رێگه‌ی رزگاریی
خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان. نه‌فره‌ت و سه‌رشۆڕیی بۆ خۆفرۆشان و مردن بۆ ترسنۆکانی تاریکپه‌رست.
|
 |
 |
 |
 |
|
حه‌سه‌ن
سه‌قزیی
|
تاهیر
یاکوباوایی
|
غه‌فوور
ئه‌حمه‌دیی(غه‌فوور
شیوه‌ڵه‌یی)
|
عه‌بدوڵڵا
هه‌مزه
|
|