|
(له
یادی-٢٥-ساڵه‌ی
شه‌هیدبوونی مامۆستا وريا و هاوبيرانی و،-١٠-ی
خاکه‌لێوه دا)
ئه‌ی مه‌شخه‌ڵانی تیشکاوێژی ئاسۆی هیوا! ئه‌ی شنه‌ی
بووژێنه‌ره‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاری بوون! ئه‌ی رووسووری هه‌ردوو سه‌ران! ئه‌ی
نوستووی ناو
نوێنی
خوێن! ده‌بڕوانه! چه‌ن هه‌ڵاڵان، چه‌ن گوڵاڵان له گوێن جۆگه‌له‌ی خوێنی
خوڕت سه‌ریان وه‌سوێنا. ئه‌ی نووری بریسکاوه‌ی گێتی داگر! ئاگری ڕقی
شۆڕشگێڕانه‌ت کڵۆشی سه‌ر خه‌رمانی دوژمنانی گڕ تێبه‌ردا.
ئه‌ی شه‌هید! دڵۆپه‌کانی خوینی گوڵینت لافاوی هه‌ڵستاوی
بێ ئامانی تێکۆشانی ئازاکانی ئێمه‌یه.
ئه‌ی
خۆره‌تاوی تینپڕژێنی پانتایی ئاسمانی مرۆڤایه‌تیی! ئه‌ی شه‌قڵشکێنی
شه‌وگاری نووته‌کی سته‌م و لاساریی! ئه‌ی رزگاریده‌ری مرۆڤه‌کان له داوی
شه‌یتانیی ملهوڕان!
ئه‌ی شه‌هید! هه‌ر تۆی به‌سه‌ر خۆردا ده‌شکێیته‌وه و مانگی شه‌رمنی
چواردان به‌خۆدا ده‌شکێنیته‌وه، هه‌رتۆ تروسکه‌ی سوورباوی زه‌رده‌په‌ڕت
قاوی شه‌به‌قی راسته‌قینه‌ی دوای کازیوه‌ی ئاسۆی ده‌ربازبوون داده‌خا.
شه‌هید شه‌ڵاڵی خوێن ده‌بێ، له خوێنه‌وه ده‌ژیێته‌وه. شه‌هید ده‌زنوێژ
له خوێن ده‌شوا، جاڕی مه‌رگی شه‌رماویی خوێنخۆران رادێڵێ.
شه‌هید ژین له مه‌رگدا ده‌بینێ، کاتێ له‌ستێڵکی خوێن دا ووسڵێ ده‌کا،
ده‌بێته‌وه، ده‌ژیێته‌وه، ده‌شنێته‌وه و ده‌ژی، ژیانێ هه‌رگیز رووی
مه‌رگ نابینێته‌وه. شه‌هید له خوێن په‌یکه‌رێکی سوور وه‌کو کۆی نوور، بۆ
ژیان چا ده‌کا. هه‌ر به‌و گولله‌ی جه‌سته‌ی ده‌سمێ و دڵی پڕ هیوا و ئه‌وینی
له لێدان ده‌خا، ته‌رمی مه‌رگ تیژان ده‌کا.
شه‌هید به به‌رینایی دنیا و له سنگی مێژوودا و له توێ توێی دڵی مرۆڤه
مێژووییه‌کان و له باره‌گای خودای تاقانه هه‌ر زیندوو ده‌بێ. شه‌هید جێی
شانازیی مێژوویه و روونکه‌ره‌وه‌ی رێگای پیرۆزی تێکۆشه‌رانی ره‌سه‌ن و
به‌باوه‌ڕه. سه‌ربورده‌ی شه‌هید په‌ڕتوکێکی پڕ مه‌زن و دوور و درێژه به
قه‌د مه‌ودای ژیانی مرۆڤ، هێنده‌ی ته‌مه‌نی تێکۆشان، وه‌کی خه‌بات و
هه‌وڵدان. هه‌ر ووشه و رسته‌یه‌کی گیانێکی نوێ و گوڕ و تینێکی تازه
وه‌به‌ر جه‌سته‌ی خوێنه‌ر ده‌نێ.
خاڵ
و نوخته‌ی دێڕه‌کانی له‌جیاتی دڵۆپ دڵۆپی خوێنی شه‌هیدن، فێرده‌که‌ن ،
بیردێننه‌وه و مرۆ ده‌ڕسکێنن. مرۆیه‌ک هه‌ر وه‌ک شه‌هید که له مه‌رگی
خۆیدا ژیانی گه‌لێک ده‌بینێ، له ده‌مه‌ده‌می گیانه‌ڵڵادا تیرێژی رۆژی
ژیانه‌وه‌ی گه‌لان سه‌ر وه‌سوێ ده‌نێ.
ئه‌ی شه‌هید! ته‌قه‌ی ئه‌و تفه‌نگه‌ی سێره‌ت پێ له تاوانباران گرت ده‌نگی
دڵگری ئازادیی بوو که له ئاسمانی به‌رینی ئه‌وینداران ده‌نگی دایه‌وه.
ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌م به بزه و تامه‌زرۆ و به‌له‌ز به‌ره‌و مه‌رگی پڕ
شانازیی ده‌جۆشێ به رووسووریی به ڕووڕه‌شانی مێژوو پێئه‌که‌نێ مه‌رگت
چه‌ک و نه‌یارانت له سه‌ر و بنی مێژوودا ریسوا کرد.
ئه‌ی
شه‌هید! تۆ هه‌ر زیندووی. هه‌زاران سڵاو له‌سه‌ر رووحی تۆ بێ. ئێمه
له‌حاند رووحی به‌رزه‌فڕت مل که‌چ
ئه‌که‌ین. ئێمه‌ی هاوبیرت له ژیانی بێ کۆتاییت هێز وه‌رده‌گرین و له
گیانبازییت خۆنه‌ویستیی و فیداکاریی فێرده‌بین. تۆ مامۆستای لێوه‌شاوه‌ی تا
هه‌تای ئێمه‌ی و بۆ مامۆستاش تۆمان هه‌بێ به‌سمانی. تۆ ئه‌و هه‌ڵۆ
به‌رزه‌فڕه‌ی له به‌رزایی بێ‌کۆتایی خوێنا له شه‌قه‌ی باڵ ئه‌ده‌ی،
له‌گه‌ڵ هاوکۆچه سوورباوه‌کانت له‌سه‌ر دوندی سووری هه‌رمان لانه‌ی سوور
هه‌ڵده‌به‌ستی. تۆ ته‌ته‌ری ئه‌وینێکی خودایی، تۆ ئاوازی دڵفڕێنی، ئه‌تۆ
سۆزی سه‌ربزوێنی، ئه‌تۆ پاکیی و پیرۆزیی، تۆ له
سروه‌ی نسیمێکی خوداییه‌وه رووحت وه‌به‌ر هاتۆته‌وه و گه‌یشتوویه‌وه
به‌ر باره‌گای ئه‌و. تۆ له خاڵی ده‌سپێکه‌وه ملت لێنا و له به‌رینایی
بووندا به‌ره‌و تاهه‌تایی باڵت کوتا، تاهه‌تایی له ژیان، له بوون، له
مێژوو و له کۆمه‌ڵ و له خه‌باتی خوێناویی.
شه‌هید! تۆ ئازیزی. هه‌روا ده‌بی و هه‌روا ده‌مێنی. تۆ هیوای که‌سوکارانی،
تۆ جێی شانازیی بوونی، تۆ ده‌زمایه‌ی قه‌ت نه‌بڕاوه‌ی گه‌لانی دیلی، تۆ
کلیله‌ی رزگاریی چه‌وساوانی جیهانی و تۆ گڕوتینی تێکۆشه‌رانی ئێمه‌ی.
ئه‌ی
شه‌هید! زاتی تاقانه شاهیدی به‌خشنده‌یی و نه‌مریته. به‌ڕێزیشی بۆ
شاهیدیی به‌سه که فه‌رموویه "پێ‌و وانه‌بێ وانه‌ی له‌سه‌ر رێی خودا بوون
و به‌کوشت چوون، مردوون، به‌ڵکو زیندوون، بۆ به‌ڕێچوون ئاماده‌ی سه‌ر خوانی
خوا بوون". شه‌هید! وا ئێمه‌ی ئێستاش و زووش هاوسه‌نگه‌رت، به سوێند و
سۆزه‌وه، له‌گه‌ڵ گیانی به‌رزت په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه رێگات چۆڵ
ناکه‌ین و قه‌ت له‌بیرمان ناچی و له‌گه‌ڵ کۆڕی ئه‌وانه‌ی به‌ڵێنیان به
خودا داوه، به دڵی پڕ له حه‌زی دیدارت چاوه‌ڕێین له‌گه‌ڵ کاروانی
وه‌فاداران که‌وین وه‌ک: (کاتێ خاوه‌ن باوه‌ڕان ئاپۆڕه‌ی دوژمنانی هاوده‌س
ده‌بینن له‌سه‌ر به‌ڵێنی به‌ینی خودا و خۆیان سوورتر ده‌بن، بڕوا و هه‌ستی
گوێڕایه‌ڵییان گه‌شه ده‌کا، له‌ناو کۆڕی بڕواداران مێرانێ هه‌ن ئه‌و
په‌یمانی به‌ستوویانه نایشکێنن، بڕێکیان به به‌خشینی گیانیان پێکی دێنن
هێندێکیشیان بێ لام و جیم چاوه‌ڕوان ده‌مێنن).
جارێکی که‌ش بۆ رووحی پاکت سڵاو.
ئه‌مدیواودیوکرانی وتاری فارسیی "لحزأی با شهید" که له ژماره (یه‌ک)ی
گۆڤاری (تێکۆشـان)دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
|