|
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی کوردستان!
رێکخراوه
شۆرشگێڕه‌کان!
که‌سایه‌تییه
دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان!
دۆستان
و ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌مان!.JPG)
کۆنگره‌ی چواره‌می رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی
کوردستان(کۆنگره‌ی ره‌سه‌نایه‌تیی و نوێخوازیی)، هه‌نگاوێکی
به‌جێ و خزمه‌تێکی گه‌وره بوو به بیری ره‌سه‌نی خه‌بات و
هه‌وڵێکی شۆرشگێڕانه بوو له‌پێناو چالاکترکردنی رێکخراوه‌که‌مان
و به‌هێزکردنی ریزی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به‌و
بۆنه‌وه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له رێبه‌رانی ئایینی ئیسلام،
رێکخراو و هێز و لایه‌نه شۆڕشگێڕه‌کان، که‌سایه‌تییه سیاسیی و
تێکۆشه‌ره‌کان و دۆست و ئه‌ندام و خه‌مخۆر و شاره‌زایانی سیاسیی
له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به ناردنی په‌یڤ و په‌یامه‌کانیان
و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و به‌رچاوڕوونییه‌کان(که پێشتیر له
لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه له شێوه‌ی
راپرسییه‌کی گشتگیردا ئاراسته‌یان کرابوو، و
له راستییدا هه‌نگاوێکی داهێنه‌رانه‌ی رێکخراوه‌که‌مان بوو)،
وه‌ڵامی ته‌واویان به ویست و داوای لیژنه‌که دایه‌وه و به
پێداگریی له‌سه‌ر رێگای روون و خاڵه گرینگه‌کان، بڕگه و
بابه‌ته‌کانی کۆنگره‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد و رێنوێنیی به‌که‌ڵك
و زانیاریی پڕبایه‌خیان له‌مه‌ڕ خۆڕاگریی و ته‌بایی و هه‌وڵ بۆ
یه‌کڕیزیی و بایه‌خدان به به‌ها باڵاکان پێشکه‌شی ئه‌ندامانی
کۆنگره کرد و له‌و رێگایه‌وه به‌شداریی دڵسۆزانه‌یان کرد و
ئه‌رکی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ئه‌نجامدا و رۆڵی کارایان
له سه‌رخستن و به‌ئاکامگه‌یاندنی ئه‌رك و کاره‌کانی کۆنگره‌دا
گێڕا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، دوابه‌دوای ته‌واوبوونی کۆنگره و
بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی کۆتاییهاتنی کاره‌کانی به
سه‌رکه‌وتوویی، له‌لایه‌ن ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی
رێکخراوه‌که‌مان، دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی
گه‌له‌که‌مان و هه‌روه‌ها له‌نێو ریزی حیزب و رێکخراوه‌کانی
دیکه‌ی کوردستانیشه‌وه، له رێگای ئامرازه جیاجیاکانی
پێوه‌ندیی وه‌ك ته‌له‌فون و فاکس و ئینته‌رنێته‌وه، پۆل پۆل
پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیی ئاراسته‌ی ئۆرگانه جۆراوجۆره‌کانی
خه‌بات،ی شۆڕشگێر کران، ته‌نانه‌ت ئه‌و تێبینیی و گله‌ییه
دڵسۆزانه‌ش که به مه‌به‌ستی راستکردنه‌وه و به‌پێزکردنی کار و
ئه‌رك و به‌رنامه‌کان له ریزی پیرۆزباییه‌کاندا جێگه‌ی شیاوی
خۆیان گرتبوو، بوونه مایه‌ی دڵگه‌رمیی و خۆشحاڵیی تێکڕای
خه‌باتییه‌کان له هه‌موو شوێنێك و له هه‌موو ئاستێک‌دا.
کومیته‌ی ناوه‌ندی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان به
ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ له دڵه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و
لایه‌ن و که‌سایه‌تی و ئه‌ندام و دۆست و دڵسۆزانه بکات که به
ده‌نگمانه‌وه هاتوون و به سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌یان دڵخۆش
بوون و پیرۆزباییان لێکردووین. هیوادارین هه‌روا خه‌مخۆر و
مشورخۆری بیری کوردایه‌تیی و ئه‌رکی نیشتمانیی بن.
خودای گه‌وره پاداشتیان بداته‌وه که به ئه‌مانه‌ته‌وه
ئه‌رکی خۆیان له پرس و راوێژدا به‌جێهێنا.
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
کومیته‌ی ناوه‌ندیی
-11/5/1387
(-1/8/2008)
|