|
تازه‌لاوان و به‌شداریی له چه‌مکی خه‌بات و تێکۆشان‌دا *
مه‌رزیه
عومه‌رنه‌ژاد

با
ده‌سه‌ڵاتی ره‌وایی ئه‌و سه‌ردێڕه به ئێوه‌ی به‌ڕێز بسپێرم، به‌و
هیوایه‌ی پاش ته‌واوکردنی بابه‌ته‌که‌م لێکیده‌نه‌وه، تێکیکه‌نه‌وه،
رێکیخه‌نه‌وه.
من
وای تێگه‌شتووم که سه‌ره‌تاییترین قۆناغی به‌ربه‌ره‌کانی زه‌مینه‌خۆشکردن
بۆ به‌شداریی مرۆڤه‌کان له قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی سروشتی ژیاندا بریتییه
له بڕینی پله به پله‌ی ته‌مه‌ن تا ده‌گاته ئاستێك که ناوی تازه‌لاوی
گونجاوترین پێناسه‌یه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌ن. وێڕای ئه‌وه‌ش به
پێویستی ده‌زانم روونیکه‌مه‌وه که هه‌رکات مرۆڤ هه‌ستی سه‌ربزێویی و
دزه‌کردنی زیاتری به‌ره‌و پرسه جۆراوجۆره‌کان له هزر و ده‌رووندا وه‌جۆش
هات و ده‌ره‌نجامه‌که‌ی گه‌یشته خۆتێوه‌گلان و لێدوان و ده‌ستتێوه‌ردان،
ده‌کرێ ئه‌و مرۆڤه تازه‌تێگه‌یووه له روانگه‌ی خه‌ڵکانیش دیاربێت که
پێگه‌یوه. و پێناسه‌ی تازه‌لاوی بۆ داڕێژی.
له
مه‌ڕ کاریگه‌ریی تازه‌لاوان به به‌شدارییکردنیان له چه‌مکی خه‌بات و
تێکۆشان‌دا، دیارده سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کان له سه‌رده‌می نه‌ورۆزدا
زه‌قبوونیان زۆر کاڵتر له پێشوو دێته‌به‌رچاو، چونکه هه‌ر ده‌م و ساته
به‌ره‌و داهێنانێکی نوێ هه‌نگاوده‌بڕین و مرۆڤایه‌تییش سوود و زیانه‌کانی
ئه‌و داهێنراوانه‌ی پێشتر بۆ لێکدراوه‌ته‌وه، تازه‌لاوانیش چینێکی
تێپه‌ڕیوی ئه‌و دنیا سه‌یره‌ن که ئه‌مرۆ له هه‌موو دنیادا
به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له سیسته‌مه په‌روه‌رده‌که‌یان ده‌کرێ هزر و جه‌سته‌ی
پڕ له وزه‌یان وه‌گه‌ڕبخرێت بۆ هاتنه‌نێو گۆڕه‌پانی خزمه‌تگوزارییه
سروشتیی و مرۆڤایه‌تییه‌کان.
ئێمه‌ی تازه‌لاو به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییانه، به ئیراده‌ی
پۆڵاین و هه‌رگیز نه‌به‌زیو هاتووین و ده‌ڵێین ئێمه‌ش هه‌ین و له
گه‌ڵتانین. هیوادارم بڕوام پێ بکه‌ن که دنیا له‌گه‌ڵ ته‌نیا ده‌ساڵ پێش
ئێستا زۆر گۆڕاوه. دیاره که به من ناشاردرێته‌وه، خه‌مخۆره‌کانی ئێوه
به دانه‌بڕان له هه‌موو سیسته‌مه په‌روه‌رده‌ییه‌کان رێگه‌ی بۆ ئێمه
خۆشکردووه که هۆشیاربین و بتوانین ئیراده و توانای خۆمان بۆ ئێوه
پێناسه بکه‌ین.
به
دڵنیاییه‌وه هاتووین پێتان بڵێن هه‌له پڕ له مه‌ترسیی و سه‌ره‌کییه‌کانی
ژیان و خه‌بات بۆ ئێمه ناسراوه. له‌و رێیه‌دا به ویستی خۆمان و به
ئیزنی ئێوه فیداکاریی ده‌که‌ین. ئێمه شانازیی به خۆڕاگریی و
ده‌ربه‌ده‌ریی و خۆشه‌ویستییتان بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌مان ده‌که‌ین و
ئێمه‌ش به پاڵپشتی ئێوه ئه‌م رێبازه ده‌گرینه‌به‌ر و ترسی هیچ جۆره
چه‌وسانه‌وه و نه حه‌وانه‌وه‌یه‌کمان نییه. مادام ئامانجه‌کانمان
به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی گه‌شمان ده‌به‌ن، له پێناویان‌دا خه‌بات ده‌که‌ین. ئێمه
چیدیکه نابینه له‌مپه‌ر له حاست ئاسووده‌یه‌کانتان بۆ تێرکردنی حه‌زه
منداڵیوه‌کانمان.
تا
ئێره له ئه‌داکردنی ئه‌رکه‌کانتان نه‌وه‌ستاوین، ئه‌و کۆڵنه‌دانه‌تان به
دڵنیاییه‌وه وا گه‌یشتۆته سه‌ر به‌ر. ئێمه‌ش توێژێکی وریاین، ئێمه به
پاڵپشتیی هه‌موو ئه‌و پێداگرییانه بۆ جێگیرکردنی چه‌مکی په‌روه‌رده‌یی له
کۆنگره‌ی چواری رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان له گه‌ڵتانین، له
پشتتانین.
بۆ
پێشه‌وه به‌ره‌و ده‌سته‌به‌رکردنی چه‌کی زانست و هۆشیاریی زیاتر.
پایه‌دار و له‌به‌رچاو سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو بێ خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی
کوردستان.
*
ئه‌م
وتاره له ئاهه‌نگی پێنجی خه‌رمانان، بیستوهه‌شته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستاندا له‌لایه‌ن خوشکه مه‌رزیه
عومه‌رنه‌ژاده‌وه خوێندراوه‌ته‌وه.
|