|
وڵاتی خاسان
عه‌بدوڵڵا عومه‌رنه‌ژاد

بینیم
هه‌ڵاڵه و سوێسن له هه‌موو لایه‌ك پشکوتبوون و بۆنی گوڵی یاسه‌مه‌ن ئه‌و
ناوه‌ی پڕکردبوو.. هه‌وایه‌کی وه‌ها نه‌رم و روحبزوێنه ته‌نانه‌ت دڵی
ره‌قیش ده‌خاته ترپه و داریش ناتوانێ به قه‌دی خۆیه‌وه به‌ندبێت! شیعر
و مۆسیقا له ئاسمانه‌وه به ره‌حمه‌ت داده‌بارینه خوارێ و ئه‌وین و
خۆشه‌ویستیی له بندیوار و شیپانان هه‌ڵده‌قوڵی، تا چاو بڕکات هه‌ر جوانییه
و تا گوێ له‌سه‌ر هه‌ست بێ چیرۆکی تامه‌زرۆییه.
ده‌مدی رێبواران به رێدا ده‌رۆن، باڵایان به‌رز و روخساریان چه‌شنی گوڵ
پشکوتوو، نه لووتیان هه‌ڵقرچاو، نه دڵیان پڕ له زوخاو، جگه له چاکه
هیچ خه‌مێکی که‌یان به کۆڵه‌وه نه‌ده‌گرت، بێ له ئه‌مه‌گ و خۆشیی
تووشیان به تووشی چیکه‌وه نه‌ده‌بوو، گه‌ر چقڵێك چه‌قیبا بن پێی یه‌کێك،
رێژنه‌ی ئه‌سرین له چاوی ئه‌وی تر ده‌باریه خوارێ. خه‌مه شاراوه‌کانیان
لێوه دیاربوو، وته نه‌نووسراوه‌کانیان بۆ ده‌خوێندرایه‌وه، زمانیان
تێڕامانێك بوو، کتێبێك له هه‌وڵ و ماندووییان به چاوپێداخشانێك بۆ
ده‌خوێنرایه‌وه و دنیایه‌ك ئێش و ئازاریان به بزه‌یه‌ك ده‌رمان ده‌کرد.
.هه‌رکه‌سه و به‌پێی ویستی دڵی خۆی به دوای کارێک‌دا ده‌چوو و، هه‌ر
له‌جێوه خه‌ڵاتی خۆی پێ ده‌بڕا. ئه‌وانه‌ی توانایان هه‌بوو، خاوه‌ندڵ و
به به‌زه‌یی بوون، بێ تواناکانیش خاوه‌ن سه‌بر و خۆڕاگریی بوون. ئه‌وان
ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر بێت و نه‌به‌خشن، زۆردار به شه‌پ لێیان ده‌ستێنێ و
ئه‌وانی تریش تێگه‌شتوون که هه‌تا ماندوونه‌بن به‌ره‌که‌تیان پێ
نابینرێته‌وه. به‌خته‌وه‌ریی خۆیانیان له که‌یف و خۆشیی که‌سانی تردا
ده‌دۆزیه‌وه، هه‌ربۆیه هه‌موویان شاد‌و به که‌یف بوون. ده‌ستی زۆرداریی و
چه‌وسانه‌وه‌یان وێڕا نه‌ده‌گه‌یشت، فرۆشیار گرانجانیی نه‌ده‌کرد و کڕیاریش
چاوه‌ڕێی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری نه‌بوو، سه‌رۆك، خاوه‌ن ئه‌ده‌ب و به‌زه‌یی و
پابه‌ند و گوێرایه‌ڵ و کارزان، به جێگه‌ی فشه‌پێکردن دڵسۆزیی ده‌نواند و
له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ئازاره‌کان زیاتر کا، هه‌توانی ده‌خسته سه‌ر
برینه‌کان، گه‌وره‌یی له زانست و پاکییدا ده‌بینی نه‌وه‌ك له دووڕوویی و
خوێنمژییدا!....
له قوتابخانه‌کان چۆنایه‌تییان به قوربانی چه‌ندایه‌تیی نه‌ده‌کرد و،
پێش دیارده‌کان ئاوڕیان له دروستنه‌بوونی هۆکاره‌کان ده‌دایه‌وه.
په‌روه‌رده‌کردن لای ئه‌وان له سه‌رووی راهێنان بوو، پێش زانابوون مرۆڤ
بوونیان ده‌ویست، زانست بۆ بڕوانامه و بڕوانامه بۆ پاره و پاره‌یان بۆ
هه‌وا و هه‌وه‌س نه‌بوو، زانست بۆ زانست بوو، هه‌روه‌ها بۆ خزمه‌ت به
ئه‌وانی تر. ئه‌وه‌ی له‌و فێرگه‌یه ده‌رچووبا ده‌گه‌یشته شوێنی خۆی و له
به‌ڕه‌ی خۆی لاقی زیاتر رانه‌ده‌کێشا. ویستیان یه‌کێك هه‌ڵبژێرن بۆ پۆستێك،
خۆی بوارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که فڵانه که‌س له من لێهاتووتره، بڕۆن بۆلای
ئه‌و. هاتن نووسه‌رێك بکه‌نه وه‌زیر، پیشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌لا په‌سه‌ندتر
بوو، وتی: "ده‌ترسم پله‌ی کاتیی دوورمخاته‌وه له خوڵقاندنی به‌رهه‌می
زیندوو و نه‌مر". زانایه‌ك که خۆی له قوژبنێك خزاندبوو له‌سه‌ر
قه‌ڵاندۆشیان دانابوو، بردیان بۆ خانه‌ی زانست. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و
وڵاته پڕ له به‌خته‌وه‌رییه مل که‌چ ناکا بکرێته جۆڵاته‌نه‌ی
مێشولکه‌کان. مه‌حاڵه روخساری رووناکیی شاراوه بێت و تاریکبینه‌کان گورزی
خۆیان تاوبده‌نه ناو مه‌یدان. له شوێنێکی تر شاعیره‌کان کۆبوونه‌وه.
ئه‌وه‌ی شه‌یداتر و زمانپاراوتر بوو، هه‌ڵیان بژارد بۆ پاشایه‌تیی و
گه‌وره‌ی شاعیران و که‌سیش به‌خیلیی پێوه نه‌برد. تاجه‌گوڵینه‌یه‌کیان له
ملی کرد و ده‌نگی شادیی و خۆشییان ئه‌و ناوه‌ی پڕ کردبوو. به رووخۆشیی و
به که‌یفه‌وه پێیان وت: "خوای گه‌وره هێزی ئاخاوتنی به‌تۆ به‌خشیوه، تۆ
روناککه‌ره‌وه‌ی دیوانی، هه‌ڵبه‌ته تا هه‌ڵایسێین". سه‌یر له‌وه‌دا بوو
که لاوان خوازیاری خۆشییه‌کانی ده‌روونیی و ره‌وانیی بوون، مه‌لی ویستیان
قه‌فه‌سی ماددیی تێکده‌شکاند و له ئاسمانی پڕ له واتادا له فڕین
نه‌ده‌که‌وت. باش ده‌یانزانی که جه‌سته‌ی بێ هزر کۆنه توربێنێکه پڕ له
ئێسقان. به‌و لێکدانه‌وه به به‌رده‌وامی خه‌ریکی خۆشیی و نوێکردنه‌وه‌ی
ده‌روونیان بوون و هیچ کات له په‌روه‌رده‌کردنی ده‌روونیان غافڵ نه‌ده‌مان
و له‌گه‌ڵ کۆتایی چالاکیی رۆژانه‌یان بۆ بژێوی، له هه‌وڵی تێڕامانی ده‌ور
و پشت و جیهان بوون، عه‌یامێك پێکه‌وه داده‌نیشتن و گوێیان ده‌گرت له
سۆزی دڵبزوێنی سروشت، ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان و گوڵه جوانه‌کانی سه‌ر زه‌ویان
ته‌ماشا ده‌کرد و له به‌رابه‌ر ئه‌و خودایه‌ی که هه‌موو ئه‌و جوانییانه‌ی
خوڵقاندووه سه‌ری کڕنۆشیان داده‌نواند و سوجده‌ی شوکرانه‌یان ده‌برد.
دیمه‌نێک بوو نه بکه‌ی نه بخۆی به‌س بیبینی، من و تۆش له‌و نێوانه
تاوماندایه و وه‌ك دڵۆپێك تێکه‌ڵ به‌و ده‌ریایه بووین.
وتم له وڵاتی ئێمه وا باوه عاشقه‌کان بناڵێنن و له‌قاوبده‌ن و گله‌یی
بکه‌ن و بێده‌نگیی وه‌ك له‌بیرکردن ده‌بینن و شانسیان داروخاو و ره‌تێنراو
و له ئه‌مه‌گ فه‌وتاو..... چۆن له وڵاتی ئێوه دۆخه‌که جیاوازه؟!
وتیان ئه‌وه‌ی دڵی پاکه له لاواندنه‌وه بێ باکه، هه‌ستیاریی تا
گیانبه‌خشیی، دووزمانیی کاری تێ ناکات، به‌ڵام گیرۆده‌بووانی گه‌ردوون
مه‌حاڵه بگه‌نه فه‌له‌ك و له ئه‌وینی راسته‌قینه تێبگه‌ن. راسته‌قینه
بۆ تۆ بیمێنێ ده‌روو، ویستی خه‌ڵکان تێپه‌رێنه زوو به زوو. ئێوه
گیرۆده‌ی جوانکارییه ده‌ستکرده‌کانن و گوێ ناده‌نه میکانیزمه
هێورکه‌ره‌وه‌کانی ده‌روونیی. هه‌ربۆیه تا گه‌ڵای ته‌مه‌ن زه‌ردیی گرت،
هه‌ر زوو گوڵه گه‌شاوه‌که‌ی سیس ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌رێت.
بیره‌وه‌رییه‌کانتان هه‌مووی به‌ره و سڕیی و سه‌هۆڵبه‌ندان ده‌چێت. بێ
ئاگا له‌وه که رواڵه‌ت پردێکه بۆ ده‌روون. بێزار ئه‌و که‌سه‌یه که پرد
بکاته شوێنی حه‌وانه‌وه و هۆکارێك بکا به ئامانج. ئێمه خۆشه‌ویست
ناکه‌ینه قوربانیی خۆمان و ئاسووده‌یی خۆمان له ماندووبونی خه‌ڵکانی تردا
ناخوازین. ئێمه چونکه شه‌یدا و تامه‌زرۆی روحین، بیره‌وه‌رییه‌کانمان
هه‌موو کات گوڵ و گوڵزاری مه‌خمه‌ریین و سۆزی هه‌ستی به‌هاریین. چاومان
بڕیوه‌ته نه‌هارێك که زه‌ردیی نه‌گرێت و نه‌یگاتێ و هه‌رچی جوانییه هه‌ر
له‌ودا بێت. به‌ڵێ چێژ و خۆشییه‌کان هه‌ر کات له ناخیانه‌وه به‌تاڵ بکرێن
وه‌ك ده‌ریا شه‌پۆل ئه‌ده‌نه‌وه و مرۆڤ که خۆی فیداکات ئینجا ئه‌گا به
خوا، وه‌ك مه‌لی ئه‌و بازرگانه‌ی له ناو قه‌فه‌س خۆی له گیان خست و به‌و
جۆره هاته‌وه دنیای بونه‌وه‌ران:
ماڵئاوا گه‌وره‌م کردت مه‌رحه‌مه‌ت
رزگارت کردم له به‌ندی زوڵمه‌ت
ماڵئاوا گه‌وره‌م چووم تا نیشتمان
رزگار بێت وه‌ک من رۆژێ له رۆژان
له هه‌ڵبه‌ستێکی دیکه‌دا ده‌ڵێ:
تا
به که‌ی ئه‌ی شاهبازی سه‌رکه‌وتن جێ بمێنێ
له زێدی دڵ بزووتن؟
هێنده له شاری ژیاندا بووی به یه‌خسیر
وه‌ته‌ن فه‌رامۆش کرا به جارێ بێ زه‌میر
حه‌یف بۆ تۆ ئه‌ی خاوه‌ن هونه‌ر له‌و
وێرانه‌دا په‌ڕت بێنه ده‌ر
وتم ئێستا له‌گه‌ڵ ئێوه‌دام به‌و خۆشیی و جوانییه گه‌لێ هه‌ستیارم. وه‌ی
که چ هه‌ستێکی به‌هه‌شتییم هه‌یه، به‌ڵام تۆ به‌شقی ئه‌و خوایه پێم بڵێن
چیتان کردووه ئاوا گۆراون؟! گوێبیستی نه‌وایه‌ك بووم، چه‌شنی ئه‌وینی یار
و شنه‌ی به‌ربه‌یانی هه‌ستبزوێنی به‌هاریی، به به‌رینیی ده‌نگی
ده‌دایه‌وه.. زه‌میر، زه‌میر......
به‌و ده‌نگه ئیلهامییه ئاسمانییه ورده ورده بژوێڵکه‌کانم کرده‌وه و
له‌گه‌ڵ خۆم وتم: خه‌ونه‌کانمان چه‌نده خۆشترن له دنیای ئاگاییمان!
|