|
خه‌ڵات بۆ دایکی شه‌هید*

خه‌ڵات
ده‌که‌م دایکی شه‌هید
خه‌ڵاتێك
جێی رێزلێنان بێ
به‌رگی
ره‌شی لێ داده‌نێم
هه‌تا شاد
و کامه‌ران بێ
کراسێکی پێ
ده‌به‌خشم
چه‌قڵی
چاوی نه‌یاران بێ
گه‌لێک قۆز
و جوان و ره‌نگین
به‌ناوبانگی سه‌ر جیهان بێ
ره‌نگی سپی
وه‌کو قه‌ندیل
وه‌ك
گیاڕه‌نگیش سه‌وز و جوان بێ
له ناویدا
خۆری هیوا
تیشکی
به‌ره‌و نیشتمان بێ
گه‌شتر له
پشکۆی گه‌شاوه
سوور وه‌ك
خوێنی شه‌هیدان بێ
تۆ بڵێی چی
بێ ئه‌و خه‌ڵاته؟
وا پیرۆز و
له‌به‌ردڵان بێ
به‌پێی ناو
و نیشانه‌که‌ی
ده‌بێ
ئاڵای کوردستان بێ
*
ئه‌م هۆنراوه‌یه له
ئاهه‌نگی پێنجی خه‌رمانان، بیستوهه‌شته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی رێکخراوی
خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان دا له‌لایه‌ن خوشکه شه‌هلا مه‌حموودنه‌ژاد
ه‌وه خوێندرایه‌وه.
|