|

کوردستان نیشتمانی که‌ونارای کورد به درێژایی مێژووی پڕ
له ژانی خۆی گه‌لێک رۆڵه‌ی به‌وه‌ج و هه‌ڵکه‌وتوو و نیشتمانپه‌روه‌ری له
داوێنی خاوێنی خۆیدا په‌روه‌رده‌کردوون و پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه
و قه‌ت نه‌ساوه‌ی کوردی کردوون. کۆڕی کاروانی کوڕانی کوردپه‌روه‌ر و
کوردستاندۆست، کۆمای ئه‌و ڕۆڵه تێکۆشه‌رانه‌ی له مه‌کۆی کۆڵنه‌ده‌راندا
کۆکردۆته‌وه و کووره‌ی خه‌باتی کوردانه‌ی پێ نێڵداوه و کڵپه‌ی گڕی ئاگری
شۆڕشی ڕزگارییخوازانه‌ی کورد و کوردستانی بڵێسه‌دارتر کردووه. هه‌ر
ڕێبوا‌رێک له‌و کاروانه، هه‌ر شاسوارێک له‌و سوارانه، هه‌ر ڕۆڵه‌یه‌ک
له‌و کوردانه، دڵسۆزانه و لێبڕاوانه، پیشه‌یان قوربانی دانه، بۆ ئه‌م
گه‌ل و نیشتمانه. ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش و پڕشنگداری ئاسمانی تێکۆشانی بێ
وچانی خاکی پاکی نیشتمان و، شاسوارێکی شایسته و لێوه‌شاوه‌ی کاروانی
کۆڵنه‌دان و به‌رخودان ڕۆڵه و، ڕێبه‌رێکی چازان و پیتۆڵ و سیاسه‌توان، که
به بێ گوێدان به هه‌ر چه‌شنه تاڵیی و سوێریی و کوێره‌وه‌ریی و ره‌نج و
مه‌ینه‌تێکی ژیان، هاته مه‌یدان و به دڵ و گیان، خۆی ته‌رخان کرد بۆ
سه‌رهه‌ڵدان، فیداکاریی به ژیان و گیان؛ مامۆستا و سه‌رکرده‌ی به ئیمان (
مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسی)یه که هه‌ر له قۆناغی منداڵیی و دوای
ته‌واوکردنی قۆناغه‌کانی خوێندنی ئایینی له حوجره‌کانی کوردستان و
سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوی‌دا، هه‌ستی به ژێرده‌ستیی نیشتمانه‌که‌ی و
چه‌وساوه‌یی گه‌له‌که‌ی کرد و لیبڕاوانه بڕیاری دا و چاکی مه‌ردایه‌تی کرد
به‌لاداو قۆڵی خه‌باتی لێهه‌ڵماڵی و له‌پێناو ئازادیی زێدی باب و باپیرانی
و رزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌یدا تاوی دایه خه‌باتێکی شێلگیرانه و وه‌ک
سه‌ردارێکی هه‌ڵکه‌وتوو وپێشه‌وایه‌کی نه‌سره‌وتوو،له پێشه‌وه‌ی کاروانی
خه‌باتگێڕانی کوردستاندا به هۆشیارییه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا و به بیر و
ژیریی و زاناییه‌وه رێچکه‌ی خه‌باتی دیاری ده‌کرد و به ئامۆژگاریی و
رێنماییه‌کانی ته‌می تاریکیی و تنووکیی به‌ر ده‌م رێبوارانی رێگای پڕ که‌ند
و کۆسپی شۆرشی ره‌وای کوردستانی ده‌ڕه‌وانده‌وه. رێبه‌ری شه‌هید مامۆستا
مه‌لا خدر عه‌بباسی وه‌ک مامۆستا و خه‌مخۆر که به بیری کوردانه و
باوه‌ڕی موسڵمانانه فرچکی گرتبوو و له سروشتی پاکی کوردستان و هه‌ناوی
کۆمه‌ڵانی هه‌راوی به باوه‌ڕی گه‌له‌که‌ماندا پێگه‌یشتبوو، له
راپه‌ڕینه‌کانی دژی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریی دوو هه‌زار و پێنجسه‌د ساڵه‌ی
پاشایه‌تی ئێران‌دا رۆڵێکی چالاک و رێبه‌رانه‌ی هه‌بوو و له رێکخستن و
ئاراسته کردنی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان به‌ره‌و گۆڕه‌پانی رابوون و
به‌رخودان دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه، هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی دا و
شوێنپه‌نجه‌ی ئه‌م قۆناغه پڕ تێکۆشانه‌ی له مێژووی پڕ سه‌روه‌ریی گه‌ل و
نیشتمانه‌که‌ماندا وه‌ک خۆرێکی تیشکاوێژ ده‌دره‌وشێته‌وه. دوای
سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران و تێکڕووخانی
کۆشکی ملهوڕیی و دیکتاتۆریی پاشایه‌تی و هه‌ڵاتنی خۆری ئازادیی، ده‌رووی
چالاکیی و تێکۆشانی سیاسیی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ئاوه‌ڵاتر بوو و له
کوردستانیش ئه‌م ده‌رفه‌ته ره‌خسا و عاشقانی تامه‌زرۆی به‌ختیاریی و
ئازادیی کورد و ئاوه‌دانیی کوردستان له ئاسۆی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا
تروسکه‌ی هیوایان به‌دیکرد و له پێناو خزمه‌ت به گه‌ل و وڵات‌دا
که‌وتنه‌خۆ و به هه‌ستکردن به به‌رپرسیارییه‌وه له هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی
هه‌لی هه‌ڵکه‌وتوودا بوون و له چوارچێوه‌ی پارت و رێکخراوه تێکۆشه‌ره
سیاسییه‌کاندا بۆ وه‌دیهێنانی ئاواته له‌مێژینه‌کانی گه‌لی سته‌مدیده‌ی
کورد تێده‌کۆشان.
مامۆستا خدریش که ته‌مه‌نێک له پێناو ئه‌و ئاوات و ئامانجه‌دا خه‌باتی
کردبوو و له‌م رێگا سه‌خته‌دا گه‌لێک دژواریی و چه‌رمه‌سه‌ریی و
ده‌ربه‌ده‌ریی و گرتن و زیندان و ئه‌شکه‌نجه به‌رۆکیان گرتبوو و به
باوه‌ڕی قایم و پۆڵایینی خۆی خۆڕاگریی نواندبوو و بارستایی ئه‌و
بارگرانییه نه‌یتوانیبوو چۆکی پێدادا، سروشتیی بوو که ده‌بوو له‌و
قۆناغه ناسکه‌دا ئه‌رکی ئایینیی و نه‌ته‌ویی خۆی ئه‌نجام دابا و له‌م
ده‌رفه‌ته زێڕینه‌شدا خه‌می داهاتووی گه‌له‌که‌ی خواردبا. بۆیه چالاکانه
هاته مه‌یدان و وێڕای کۆمه‌ڵێک له رۆڵه زانا و رووناکبیره خاوه‌ن
باوه‌ڕه‌کانی کورد، رێکخراوی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامیی کوردستانیان
پێک هێنا. مامۆستای رێبه‌ر له‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌دا رۆڵی
دامه‌زرێنه‌رانه‌ی هه‌بوو و له دیاریکردنی رێباز و دروشم و باوه‌ڕی ئه‌و
رێکخراوه‌دا، پێشه‌وایه‌کی رێنیشانده‌ر بوو و هه‌وێنی پڕۆگرامی ره‌سه‌نی
رێکخراوه‌که‌ی له هه‌ناوی هه‌ست و هیواکانی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی
کوردستان هه‌ڵێنجا و نه‌مامی بڕوای ئه‌و رێبازه‌ی به ئاوی شیرینی
کوردایه‌تی و ئیسلامه‌تی ئاودا و موژده‌ی له‌دایکبوونی ئه‌م رێکخراوه
ره‌سه‌نه به سروشت کوردیی و کوردستانییه، ئاوی گوێچکه‌ی پیر و لاو و
تێکڕای کوردستانیانی دایه‌وه و بانگی دامه‌زرانی ئه‌و سازمانه له
هه‌موو لایه‌ک ده‌نگی دایه‌وه.
مامۆستای شه‌هید له ده‌سته‌ی رێبه‌رایه‌تی خه‌باتدا
حه‌کیمانه ره‌فتاری ده‌کرد و زانایانه کاری ده‌کرد و به بیری ورد و
به‌راوردی به‌جێ به‌رنامه و رێ و شوێنی دیاری ده‌کرد. ئه‌و رێبه‌رێکی به
وه‌ج و خاوه‌ن ئه‌زموون و دامه‌زراو بوو، له کاتی گرفت و ته‌نگانه و
به‌ڵا و ناخۆشییدا پشوودرێژ و ئارام و خۆڕاگر بوو، به سه‌رکه‌وتن و
پێشکه‌وتن له‌خۆبایی نه‌ده‌بوو، له به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداو و کار و
پێشهاتێکدا هه‌ڵوێستی شیاوی ده‌گرت و له هه‌ڵچوون و بڕیاری به په‌له خۆی
ده‌پاراست. وێڕای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه، مامۆستا نووسه‌رێکی به توانا
و رووناکبیرێکی زانا و ئه‌دیب و شاعیرێکی هه‌ست ناسک بوو و له مه‌ودای
ته‌مه‌نی سه‌رانسه‌ر تێکۆشانی خۆیدا سه‌دان وتار و شێعر و په‌خشانی له
ئه‌رشیفی راگه‌یاندنی خه‌باتدا تۆمارکردوون که هه‌ر کامیان ده‌رسێکی
باییدار و به‌رهه‌مێکی بایه‌خداری بۆ نه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان تێدایه.
به
ئه‌زموون و زانایی و هۆشیاریی و خۆڕاگریی، مامۆستا خدر توانی رێکخراوی
خه‌بات،ی شۆرشگێڕ به چه‌ندین قۆناغی دژوار‌دا تێپه‌ڕێنێ وگه‌لێک ده‌سکه‌وتی
به‌رچاو وه‌ده‌ست بێنێ و له گۆڕه‌پانی سه‌ختی خه‌باتی کوردستاندا رۆڵی
چالاکانه ببینێ و له هه‌موو شێوازه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتدا له نێو
سه‌ران سه‌رهه‌ڵێنێ و به‌ڵێنی وه‌فاداریی و نیشتمانپه‌روه‌ریی به‌رامبه‌ر
به گه‌له‌که‌ی به جێ بێنێ.
له
خه‌زه‌ڵوه‌ری پاییزی ئه‌م ساڵه‌دا یادی وه‌رینی خه‌زه‌ڵی ته‌مه‌نی پڕ
سه‌روه‌ریی و تێکۆشانی شه‌هیدی سه‌رکرده مامۆستا مه‌لا خدر عباسی رێز
ده‌گرین و له خوای گه‌وره داواکارین داری ره‌نج و به‌رخودانی وه‌به‌ر
بێنێ و موژده‌ی ئازادیی و رزگاریی بۆ گه‌ل و نیشتمان به دیاریی بێنێ.
|