|
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ
دیمه‌نه‌کانی رۆژێکی پیرۆز
نووسینی: بوڵفه‌ت

ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌م،-٥
ی خه‌رمانانی -١٣٨٧ ،
له‌گه‌ڵ هاورێیه‌کم به‌ره‌و بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تیی رێکخراوی خه‌بات،ی
شۆڕشگێڕی کوردستان وه‌ڕێکه‌وتین. له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌مان له شوێنه‌که،
چه‌ندین دیمه‌نی جوان و هه‌ستبزوێنی پڕ له جووڵه و چالاکیی سه‌رنجیان
راکێشاین. تماشامان کرد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هۆڵی بۆنه‌کان کۆمه‌ڵێك
سه‌رگه‌رمی ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و هۆڵه‌ن. خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێك له
دووره‌وه، که ده‌ر و ژووری هۆڵه‌که‌یان پێ رازاندرابۆوه، زیاتر
بزواندیانین و تامه‌زرۆیان کردین زیاتر بچینه پێش تا ماندوونه‌بوونیی له‌و
هاوڕێیانه بکه‌ین و له نزیکیشه‌وه باشتر سه‌رنج بده‌ینه دروشمه‌کان و
له ئامانجی ئه‌و هه‌موو جموجۆڵ و به‌زموره‌زمه‌ش بگه‌ین.
خوێندنه‌وه‌ی تابڵۆیه‌کان تێ‌یان گه‌یاندین که سبه‌ینێ شاهیدی رۆژێکی
گه‌وره و مێژوویی ده‌بین که ئه‌و رۆژه بۆ خه‌باتییه‌کان جه‌ژن و خۆشییه.
یه‌که‌م تابڵۆ له سه‌ر پارچه قوماشێکی ڕه‌نگ سپی و به خه‌تی شکسته و
ره‌نگی سور و شین لێی نووسرابوو:( له -٥
ی خه‌رمانان دا سڵاو ده‌نێرین بۆو گیانه پاك و به‌رزه‌فڕانه‌ی له‌پێناو
ئامانجه‌کانی ئه‌و رۆژه پیرۆزه‌دا به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی ژیانیان
فیداکرد).
لای
من خۆشترین شت ئه‌و بابه‌تانه‌ن که ده‌بنه هێمای ئاشتیی و ته‌بایی، بگره
سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ییش هه‌ر له‌وه‌دا ده‌بینم. هه‌ر بۆیه دروشمی
دووهه‌مم خوێنده‌وه که نوسرابوو: ( با له یادی -٥
ی خه‌رمانانی ساڵی -١٣٥٩دا
گیانی برایه‌تیی و ته‌بایی بکه‌ینه هه‌وێنی خه‌باتییبوون و له ریزیکی
یه‌کگرتوودا بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ تێ‌بکۆشن).
سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌وه‌ی تابڵۆیه‌کی تر بووم که نوسرابوو: (-٥
ی خه‌رمانان ئه‌و ڕۆژه پیرۆزه بوو که کۆمه‌ڵێك زانا و روناکبیر و
پێشه‌وا و مامۆستای ئایینیی، ڕێسمانی رێبازی ره‌سه‌نی خه‌باتیان دیاریکرد و
به ئاوێته‌کردنی خواپه‌رستیی و هه‌ستی پیرۆزی کوردپه‌روه‌ریی مه‌شخه‌ڵی
روناکییده‌ری شۆڕ‌شیان دایه ده‌ستی ڕۆڵه شۆڕشگێڕه‌کانی گه‌له‌که‌مان).
بیینم هاورێیه‌که‌م چۆته‌لای براده‌ران و خه‌ریکی هه‌واڵ پرسینه، هه‌ر
چه‌ند به دڵ تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو دروشمه‌کان بووم، به‌ڵام
ده‌بوو منیش بچمه لای ئه‌و خۆشه‌ویستانه و پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشییان لێ
بکه‌م...
دوایی چوینه ژووری بنکه و هاورێیانی تریش له‌وێ کۆبوون. خه‌ریکی
گۆڕینه‌وه‌ی راوبۆچوونی به‌رنامه‌کانی سبه‌ی بوون. له به‌ره‌به‌ری
ته‌واوبوونی دانیشتنه‌که‌ماندا بووین له پڕ ده‌نگی نه‌عره‌ته‌ئاسای
شێره‌کوڕ و کچانی به‌شی هونه‌ریی به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ردا زاڵ بوو، هه‌ر
بۆیه ئێمه‌ش چووین له‌گه‌ڵ ئه‌وان تێکه‌ڵ بووین و تا دره‌نگ وه‌ختانێك
خه‌ریکی ته‌ماشاکردن و راڤه و پرۆڤه‌کردنی به‌رنامه و سرووده‌کان بووین.
بۆ
رۆژی -٥
ی خه‌رمانان له وێک‌چوونی ته‌مرینه‌کاندا زۆرێك له پێشمه‌رگه‌کان
بیره‌وه‌ریی رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تیی له "قه‌ندیل"یان ده‌گێڕایه‌وه و یادی
ئه‌و پێشمه‌رگه هونه‌رمه‌ندانه‌یان زیندوو کرده‌وه که ساڵانی ئه‌و کات
کاروباره هونه‌رییه‌کانیان چه‌نده به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام دابوو.
ئه‌وانیش بریتی بوون له پێشمه‌رگه‌ی ده‌نگخۆش عبدلله مه‌حموودی و
پێشمه‌رگه‌ی مۆسیقا ژه‌ن و ئاوازدانه‌ر عوسمانی دادکوش و پێشمه‌رگه‌ی
ده‌نگخۆش ئه‌حمه‌دی غولامی و پێشمه‌رگه‌کانی به‌شی شانۆ، وه‌ک شه‌هید علی
مه‌حه‌مه‌دیی و شه‌هید وریا و کاك محه‌ممه‌د ئه‌مین سلێمانی، ئیسماعیل
مه‌حموودی و عه‌زیزه‌کان و... زۆری تریان باس ده‌کردن که من ناوی
هه‌موویانم به‌بیر نه‌ماوه. گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه و
یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازیزانه هێنده به‌تام و چێژ بوون حه‌زمان نه‌ده‌کرد
کۆڕه‌که به‌جێبێڵین، به‌ڵام له‌به‌ر دره‌نگانی کاته‌که و دابینکردنی
هێندێك له پێداویستییه‌کان بۆ به‌یانی، ده‌بوو ئێمه به‌جێیان بهێڵین و
خۆمان ئاماده بکه‌ین. ئه‌و شه‌وه هه‌تا دره‌نگ نه‌خه‌وتین و له رێگه‌ی
ئینته‌رنێت و رێگاکانی تری په‌یوه‌ندییه‌وه خه‌ریکی ناردنی په‌یام و
پیرۆزبایی بووین بۆ هاورێیانمان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
بۆ
به‌یانی شته‌کانمان دابینکرد و چووینه بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی و هۆڵی
ئاهه‌نگه‌که. به‌لامه‌وه زۆر خۆش و سه‌رنجڕاکێش بوو، هه‌ر گۆشه‌یه‌ك
ئاوڕت لێ ده‌دایه‌وه جوڵه و چالاکیی لێ بوو، هه‌موویان پڕ بوون له وزه
و خۆشیی. پرس به یه‌کتر ده‌کرا و هه‌موو لا هاوکاری یه‌کتر بوون و
پێکه‌وه کاره‌کانیان راده‌په‌راند. پاش ماندووبوونێکی بێ‌وچان، هه‌موومان
چاوه‌ڕوانی ئاهه‌نگێکی خۆشمان ده‌کرد. هه‌موو شتێک ئاماده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و رێوڕه‌سمه چێژ وه‌رگرین. له کاتی خۆیدا ئاواته‌کانمان هاتنه دی و
چاوه‌ڕوانیی کۆتایی هات.
زۆربه‌ی
ئه‌ندام و کادر و پێشمه‌رگه‌کان له به‌رگێکی یه‌کڕه‌نگی
پێشمه‌رگایه‌تییدا دیمه‌نێکی جوانیان به ژووری مه‌ڕاسیمه‌که دابوو و
ئومێدی وه‌دیهاتنی ئامانجه به‌رزه‌کانی رێبازی -٥-ی
خه‌رمانانیان تێدا ده‌خوێندرایه‌وه. مناڵه چاوگه‌شه‌کانی کۆڕی
هونه‌ریی سروودیش له به‌رگێکی یه‌کره‌نگی ره‌سه‌نی کوردانه‌دا هۆڵه‌که‌یان
هێنده‌ی دی رازاندبۆوه. خوشکانی پێشمه‌رگه و ماندوویینه‌ناس و شۆڕشگێڕیش
وێڕای هه‌مووان به به‌رگی سه‌راپا کوردییه‌وه سام و شکۆیان تێکه‌ڵ به
هه‌یبه‌تی کوردانه‌ی مه‌راسیمه‌که کردبوو. ئه‌و دیمه‌نه هێنده جوان و
دڵگیربوو، حه‌زی نه‌بڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ت به ئاوات ده‌خواست.
هه‌موو
ئاماده‌بوان رویان له سه‌کۆی به‌رێوه‌بردنی به‌رنامه‌کان بوو. له‌لایه‌ن
لیژنه‌ی ئاماده‌کاره‌وه ناونووسی خاوه‌ن په‌یام و بابه‌ته‌کان کرا، پاشان
وێرای پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی و به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووانی
به‌شدار له‌لایه‌ن کاك حه‌سه‌ن ئارامه‌وه، بانگهێشتی عه‌بدوڵڵا
عومه‌رنه‌ژاد کرا. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌ت
له قورئانی پیرۆز رازاوه‌تر و به‌هه‌یبه‌ت و شکۆدار تر بوو. به ده‌نگێکی
سۆزدار و دڵ‌بزوێن و پڕ له لاڵانه‌وه، واتایه‌ك له ژووری مه‌راسیمه‌که
به گوێی هه‌مووان دا ده‌له‌رایه‌وه که ده‌یگوت په‌نا بۆ خوا له شه‌ری
شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێکراو، به‌ناوی خودای ده‌هه‌نده و دلۆڤان، هه‌ر چی له
ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه هه‌مووی موڵکی په‌روه‌ردگاره... جا ئه‌وه‌ی له
ده‌روونتداندایه، گه‌ر بیشارنه‌وه یان ئاشکرای بکه‌ن، خوا هه‌ر ئاگای
لێیه و لێتان ده‌پرسێته‌وه... وه بۆ هه‌ر که‌سێکیش ویستی نه‌بێت، سزای
سه‌ختی ئه‌دات... وه خوا به سه‌ر گشت شته‌کاندا ده‌سه‌ڵاتداره.
پێغه‌مبه‌ری خوا "محمد" خۆی و باوه‌ڕدارانیش باوه‌ڕی ته‌واویان هه‌یه
به‌وه‌ی که له‌لایه‌نی خواوه نێرراوه بۆ پێغه‌مبه‌ر... هه‌موو باوه‌ڕیان
هێناوه به خودای گه‌وره و فریشته‌کانی و په‌ڕاوه‌کانی و
پێغه‌مبه‌ره‌کانی و، ئه‌ڵێن: ئێمه له نێوان پێغه‌مبه‌ره‌کانی خودادا
جیایی بڕیار ناده‌ین،. چونکه په‌یامی هه‌موویان هه‌ر یه‌کێکه...
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا: بڕیاره‌کانمان بیست و گوێڕایه‌ڵی
بووین... داوای لێخۆشبونت لێ ئه‌که‌ین و سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ
لای تۆیه* خوای گه‌وره زیاد له ئاستی توانای هه‌ر که‌سێك داوای لێ
ناکات، به‌ڵکو داواکان له ئاستی تواناکان دان... جا هه‌ر که‌سێك کارێکی
باش بکات ئه‌وه بۆ خۆی کردووه، وه هه‌ر که‌سێکیش خراپه ئه‌نجام بدات
هه‌ر بۆ خۆیه‌تی... په‌روه‌ردگارا! گه‌ر به هه‌ڵه‌داچووین یان
فه‌رامۆشییمان به‌سه‌رداهات: لێمان مه‌گره... په‌روه‌ردگارا! بار و ئه‌رکی
قورسی وا مه‌خه‌ره سه‌ر شانمان که له تواناماندا نه‌بێت، وه‌کو باری وات
دابوو به سه‌ر پێشینانی ئێمه‌دا... خوایه گیان ئه‌و شته‌ی له توانا‌مان
به‌ده‌ره و هێزمان پێی ناشکێت، مه‌یده به سه‌رماندا... تۆ پشتیوانمانیت،
سا یارمه‌تیمان بده و سه‌رمان بخه به سه‌ر کۆمه‌ڵی بێ بروایاندا*
دوا به دوای ئه‌و په‌یامه ئیسلامییه ئیلاهییه، به‌و شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه په‌یام و سروود و شێعر و بابه‌ته‌کان خوێندرانه‌وه.
-
سرودی ده‌می راپه‌رین له لایه‌ن بێچوه شێرانی کۆڕی سرودی خه‌بات.
-
په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی له لایه‌ن مامۆستا عبدالرحیم معریفه‌تی یه‌وه
خوێندرایه‌وه.
-
سروودی ئێمه سه‌ربازی وڵاتین له لایه‌ن کۆڕی هونه‌ری سرووده‌وه پێشکه‌ش
کرا.
-
په‌یامی پیرۆزبایی ده‌سته‌ی خوشکانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
له لایه‌ن خوشکه مریه‌م سلێمانی یه‌وه.
-
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له لایه‌ن کاك فاروقی
عه‌بباسی یه‌وه.
-
پارچه شیعرێک له لایه‌ن کاک ئیسماعیل مه‌حمودی یه‌وه پێشکه‌ش کرا.
-
خوێندنه‌وه‌ی په‌خشانێك له‌لایه‌ن سوێسنه دوستی یه‌وه.
-
وتارێک له لایه‌ن کاك حه‌سه‌ن ئارامه‌وه.
-
په‌یڤێکی پیرۆزبایی له لایه‌ن خوشکه شیلان ئازادی یه‌وه.
-
پێشکه‌شکردنی وته و شیعرێك له لایه‌ن خوشکه شه‌هلاوه.
-
سروودێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌کان.
-
په‌یامی پیرۆزبایی کاك محمد شێخه‌پوور.
-
"تازه لاوان و به‌شداریی له چه‌مکی خه‌بات و تێکۆشان" له لایه‌ن خوشکه
مه‌رزیه عومه‌رنه‌ژاده‌وه.
-
سروودی خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی له لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریه‌وه.
-
په‌یامێك له لایه‌ن کاك ئیسماعیل مه‌حمودی یه‌وه.
-
سرودی هه‌ر بژی خه‌بات له لایه‌ن به‌رێز عومه‌ر نه‌ژاده‌وه.
-
په‌یڤێک له لایه‌ن کاك عبدولله خوێندرایه‌وه.
-
گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند بیره‌وه‌ریه‌ك له لایه‌ن چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی
دێرینه‌وه.
-
به‌رێز مامۆستا حامیدی مه‌عروفی له هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردێکدا ئاماژه‌ی
به‌وه کرد که له‌م ڕێوره‌سمه‌دا گوێمان له زۆر شتی تازه بوو و
بابه‌ته‌کان چڕ‌و تۆکمه بوون، به‌تایبه‌ت په‌یڤ و به‌شداریی لاوان،
زانیاریی نوێ و گه‌رموگوڕیی به‌رچاویان تێدا به‌دی ده‌کرا.
له
کۆتایی مه‌راسیمه‌که به گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌کی یادگاریی، ئاهه‌نگه‌که
به دڵخۆشی و سه‌رکه‌وتویی کۆتایی هات.
ده‌ره‌نجامه‌کانی کۆنگره‌ی چوار له مه‌راسیمی -٥-ی
خه‌رمانانی ساڵی -١٣٨٧-ی ک.ه
ی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ‌دا هێنده زه‌ق و ئاشکرا بوون که بوونه
مایه‌ی خۆشحاڵیی هه‌مووان و ئه‌و راستییه‌یان لێ ده‌خوێندرێته‌وه که
حه‌ماسه‌تی پاش کۆنگره‌ی چوار گوڕ و تینی چالاکییه‌کان زیاتر ده‌کا و
هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن تووندتر ده‌کا.
له
کۆتایی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا گوێ ده‌گرم بۆ هاواری کۆتاییه‌کانی په‌خشانی
" ئاوڕێك له زێدی دایك" : هۆ دایکی نیشتمان! هۆ دایکی گشتمان! هۆ هیوا
و هومێدی گشتمان! دێینه‌وه له ده‌شت و پێده‌شتان، له بانوو و
به‌نده‌نان، له لێڕه‌وار و لێڕ و چڕان، سروودی هه‌ستانه‌وه و هۆره‌ی
ژیانه‌وه ده‌چڕین، په‌ڵاسی ره‌شی داگیرکاریی و دیکتاتۆریی داده‌دڕین.
دێینه‌وه به شوکرانه‌ی سه‌رکه‌وتن له سه‌ر هه‌ر دوندێك، له مزگه‌وتی
هه‌ر گوندێك، له بن هه‌ر دارێك، له ده‌م هه‌ر رووبارێك کڕنۆش ده‌که‌ین،
سوجده ده‌به‌ین و ده‌ڵێین:
سبحانك
اللهم ربنا و بحمدك
منیش له زمان مامۆستایه‌کم ده‌ڵێم: ئه‌و چه‌لیشت شوکرێ ده‌که‌م، کو
ئیهوالۆکه‌ت گرێ داوه به گوڕ و تینی گه‌رمی برایان و خوشکانی کورد رێبازی
روناکی ده‌رت بۆ ئێمه زیندوو کرده‌وه و وره و هێزی نه‌سره‌وتن تا
سه‌رکه‌وتنت به ئێمه به‌خشییه‌وه. هه‌ر بژی خه‌بات، هه‌ر بژی خه‌بات.
|