|
ئه‌م
پێشه‌کییه له نووسینه‌کانی مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسییه...

پاش
ئه‌وه‌ی که رژیم به‌رهه‌می خه‌باتی گه‌لانی راپه‌ڕیوی ئێران و به‌رووبوومی
ئه‌و هه‌موو ره‌نج و مه‌ینه‌ت و ئه‌شکه‌نجه و کوێره‌وه‌ریی و
ده‌ربه‌ده‌رییه‌ی کۆمه‌ڵانی وه‌ڵاتی زه‌وتکرد و ده‌ستی به‌سه‌ر
ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆرشدا گرت، شمشێری دیکتاتۆریی و زه‌بروزه‌نگی له‌ڕووی
هه‌موو ئازادییه‌ک کێشا. به هێرشبردنه‌سه‌ر رێوشوێنه ئازادیی و
دیمۆکراسییه‌کان و به‌ستنی زمان و قه‌ڵه‌مه‌کان و قه‌ده‌غه‌کردنی
کۆبوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌سته و گرووهی سیاسییه‌وه نه‌وه‌ستا.
له تورکمان
سه‌حرا و بلووچستان و خوزستان و ئازه‌ربایجان ئازادییخواز و مافویستان
که‌وتنه به‌ر په‌لاماری جۆراوجۆر. له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران بازاڕی
ترساندن و خنکاندن به‌وپه‌ڕی گه‌رمیی خۆی گه‌یشت.
رژیم پاش
ئه‌وه‌ی خۆی له‌و هێرشانه‌دا سه‌رکه‌وتوو هاته به‌رچاو مرخی له کوردستان
(سه‌نگه‌ری ئازادیی و تێکۆشان) خۆش کرد. ئه‌و کوردستانه‌ی که به‌ڕاستیی
ببوو به قاییمترین سه‌نگه‌ری دژی کۆنه‌په‌رستیی و ملهوڕیی و، گڕکانی
خه‌بات و تێکۆشان بوو، له هه‌موو شوێنه‌کانی وه‌ڵات زیاتر مه‌ترسیی بۆ
داموده‌زگای رژیم پێکهێنابوو، بۆیه رژیم به‌ره‌به‌ره خۆی باره‌و هجووم
هه‌ڵده‌خست و هێزه پڕژ و بڵاوه‌کانی کۆده‌کرده‌وه و ته‌یاری ده‌کردن.
بیانووی جۆراوجۆری ده‌دۆزییه‌وه، سه‌ره‌نجام-٢٨-ی
گه‌لاوێژی-١٣٥٨-هێرشی
ناڕه‌وا و نابه‌رانبه‌ری رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی بۆ سه‌ر کوردستان
ده‌ستی پێ‌کرد.
خومه‌ینی
تاوانبار بۆخۆی به‌نێوی فه‌رمانده‌ری هه‌موو هێزه‌کانی رژیم، ده‌ستووری
جیهادی دا و فه‌رمانی دا له حه‌وا و له زه‌وییه‌وه کوردستان په‌لامار
بدرێ و لافاوی خوێن وه‌ڕێبخرێ. له‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌دا زۆر کاره‌ساتی
ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن هێزه به‌کرێگیراو و به‌رپرسه دژی ئینسانییه‌کانی
رژیمه‌وه له‌سه‌ر رووپه‌ڕه ره‌شه‌کانی مێژووی وه‌ڵاته‌که‌مان نووسرا، که
مرۆڤی خاوه‌نهه‌ست و که‌رامه‌ت له یادیان مچوڕک ده‌دا و له باسیان شه‌رم
ده‌کا. کاره‌ساته‌کانی پاوه و مه‌ریوان و سنه و سه‌قز و.... له شه‌ڕی-٣-مانگه‌دا
نموونه‌ی دڕنده‌یی و تاوانباریی و دڵڕه‌قیی تاقمی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی
رژیمن. ئه‌و هێرشه بوو به بوارێک که تاڕاده‌یه‌ک قولی ره‌ش و سپی
له‌یه‌ک جیاکرده‌وه. زۆرکه‌س به‌یه‌کجاریی به‌زیین و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش
که خۆیان به نموونه‌ی خۆڕاگریی و جڵه‌وداری شۆڕش ده‌زانیی و ئه‌وانه‌ی
که خۆیان بۆ ڕابه‌ریی قالب دابوو ده‌ره‌و سنوور و ئه‌ولاتریش گوشییان.
که‌مئه‌زموونیی
و بێبه‌رنامه‌یی و کاڵ و کرچیی هه‌روه‌ها نه‌زانیی و خۆخۆشه‌ویستیی سه‌ری
له زۆران شێواند و سه‌ریان له زۆر کون هه‌ڵکرد. به‌ڵام خۆڕاگریی و
به‌وره‌یی کۆمه‌ڵانی کوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وا و
دڕندانه‌یه‌ی رژیمدا ترووسکایی هیوای له دڵی تاراواندا په‌یداکرد و
به‌ره‌به‌ره ته‌می سام له‌سه‌ریان ره‌ویه‌وه و خه‌بات له دژی هێرشکاران
به‌ره‌یگرت و رۆڵه قاره‌مان و له‌خۆبوردووه‌کانی کوردستان رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ
ده‌رسی باشتر و ئه‌زموونی به‌که‌ڵکتریان کۆده‌کرده‌وه و ده‌رسی
نسته‌قتریان فێری دژمن ده‌کرد.
له‌و کاته
ناسک و حه‌سته‌مه‌دا ده‌سته‌یه‌ک له ئازادییخوازانی کوردپه‌روه‌ر که
به‌پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی کوردستان و له‌سه‌ر بناغه‌ی لێکدانه‌وه‌ی
بارودۆخی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروباوه‌ڕی زۆربه‌ی
نیزیک له هه‌موو گه‌لی کورد، شێوه‌ی خه‌بات له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیدئۆلۆژیی
ئیسلامی‌یان به باشترین و به‌که‌ڵکترین شی‌و زانیی و ئه‌م رێگه‌یان به
نیزیکترین رێگه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی گه‌لی موسوڵمانی کورد
ده‌نرخاند.
......
کۆمه‌ڵێکی زۆر له موسوڵمانانی به‌هه‌ست و شۆڕشگێڕ که ئاماده‌بوون
له‌پێناو سه‌ربه‌ستیی گه‌له چه‌وساوه‌که‌یاندا سه‌ریان دانێن و بۆ
به‌خته‌وه‌ریی کۆمه‌ڵانی بێبه‌شی کوردستان گیانیان به‌خت بکه‌ن، چه‌کی
شه‌ره‌فیان تاودایه و به‌نێوی (ده‌فته‌ری شێخ عزالدین).... له زۆر شوێنی
کوردستان له دژی دژمنی داگیرکه‌ر خه‌باتێکی شێلگیر و ئازایانه‌یان
به‌ڕێوه‌برد. شاره‌کانی سنه و ئێرانشا و و سه‌قز و بانه و
سه‌رده‌شت و.... گه‌لێک قاره‌مانه‌تیی و گیانبازیی ئه‌و رۆڵه
به‌ئه‌مه‌گانه‌ی کورد و ئه‌و موسوڵمانه دڵسۆزانه‌ی کوردستانیان به یادگار
بۆ هه‌ڵگرتووین که ئێستا بۆ هاوبیر و باوه‌ڕه‌کانیان و بۆ هاواڵ و
هاوسه‌نگه‌ره‌کانیان مایه‌ی شانازیین.
شه‌ڕی-٣-مانگه
لاپه‌ڕه‌ی زێڕینی زۆری به فیداکاریی و قاره‌مانه‌تیی ئه‌و پێشمه‌رگه
به‌جه‌رگانه پڕکردۆته‌وه. شه‌ڕی که‌موێنه‌ی جێژنی قوربان له ده‌روازه‌ی
شاری بانه که بوو به‌هۆی له‌نێوچوونی ستوونێکی-٥٠٠-که‌سیی
(گاردی جاویدان)، نموونه‌ی ئازایه‌تیی و له‌خۆبوردوویی ئه‌و رۆڵه
به‌شه‌ره‌ف و خاوه‌نباوه‌ڕانه‌یه.
ئاماده‌کردنی یه‌کشه‌وه...
داستانی جێژنی
پیرۆزی قوربان که رێکه‌وته له‌گه‌ڵ-١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨-ی
کۆچیی - هه‌تاویی،
یه‌کێک له‌و ده‌یان نه‌به‌ردیی و داستانه‌یه که به ده‌ست و مه‌چه‌ک و
هێز و وره و باوه‌ڕی پته‌وی خه‌باتگێڕانی
(ده‌فته‌ر)ی ئه‌وکات و شۆڕشگێڕانی
(خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی) ئێستا خوڵقاون و له نێو سینگی
مێژووی گه‌له‌که‌ماندا به شانازییه‌وه هه‌ڵگیراون.
ئه‌و هێزه
زۆر و پڕچه‌که‌ی دژمن که به (گاردی جاویدان) ناسرابوو و، پێکهاتوو له
زیاد له-٥٠٠-ئه‌فرادی
دژمن و پتر له سه‌د تانک و زرێپۆش و ماشینی سه‌ربازیی، له رێگه‌ی سنه -
بۆکان - شنۆ و سه‌رده‌شته‌وه
به‌ره‌و شــاری بــانه‌ی خۆڕاگر به‌ڕێکه‌وت
تا گه‌یشته سه‌ره‌تای
پێچه‌کانی گوندی هه‌ژده‌دۆڵان.
ئا لێره‌دا و له یه‌که‌م رۆژی جێژنی قوربان و له به‌ره‌به‌یانی رۆژی
(ده)ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا سه‌ره‌تای داستان ده‌سپێده‌کا و هێزه پڕچه‌که‌که‌ی
دژمن ده‌که‌ونه بۆسه‌ی پێشمه‌رگه
نه‌به‌ز و
قاره‌مانه‌کانی ده‌فته‌ر و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا هێزه زۆر و بۆره‌که‌ی
دژمن به ته‌واویی ته‌فر و تونا ده‌بێ و به سه‌دان که‌لاکی (گاردی
جاویدان) له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌جێده‌مێنن.
ئه‌م داستانه
پڕ شانازییه به خوێنی گه‌ش و پاکی (هه‌شت) پێشمه‌رگه‌ی
خواناس و قاره‌مان
نووسرایه‌وه. هه‌ربۆیه ئێمه، رێبوارانی رێگه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه، به
رێزه‌وه یادیان ده‌که‌ین و جێگایان له نێو قووڵایی دڵدا بۆ دیاریی
ده‌که‌ین. ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به هێز و وره و باوه‌ڕی خۆیان جه‌سته‌ی
دژمنیان تاساند و وره‌ی داگیرکه‌ریان رووخاند و رووپه‌ڕێکی زێڕینی دیکه‌یان
خسته سه‌ر ده‌فته‌ری سه‌روران.
سڵاو له
قاره‌مانانی داستانی جێژنی قوربان
سڵاو له
شه‌هیدانی هه‌ژده‌دۆڵان
سڵاو له گشت
شه‌هیدانی رێبازی
خه‌بات،ی خوێناویی
شه‌هیدانی جێژنی
قوربان (١٠-ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری-١٣٥٨)
شه‌هیدانی هه‌ژده‌دۆڵان
شه‌هید
جیهانگیر مه‌ولانیی
شه‌هید
ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دیی
شه‌هید
که‌ریم ئه‌حمه‌دیی
شه‌هید
جه‌لال مه‌حه‌ممه‌دپوور
شه‌هید
ره‌سووڵ ساڵحزاده
شه‌هید
ده‌روێش ئه‌حمه‌د
شه‌هید
حه‌سه‌ن مه‌ولانیی
شه‌هید حسێن حسێنیی
|