|

راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی پڕ له حه‌ماسه و فیداکاریی
خه‌ڵکی باشووری کوردستان له به‌ره‌به‌ری به‌هاری ساڵی-1991-ی
زایینیی(1370)دا یه‌کێك له گه‌وره‌ترین و دیارترین راپه‌ڕینه‌کان و
به‌رچاوترین شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌کانی مێژووی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بوو.
ئه‌و راپه‌ڕینه سه‌رتاسه‌ریی و جه‌ماوه‌رییه ده‌ره‌نجامی
په‌نگخواردنه‌وه‌ی که‌شی پڕ له تاوان و زۆرداریی چه‌ندین ده‌یه‌ی یه‌کێك
له دیکتاتۆرترین سیسته‌مه زاڵ و سته‌مکاره‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیی،
واته رژیمی حیزبی به‌عسی عێراق، بوو.
زۆرداریی و ملهوڕیی ئه‌و رژیمه به راده‌یه‌ك بوو که به
خه‌یاڵی که‌سدا نه‌ده‌هات رژیمێکی ئاوا دیکتاتۆر و تۆتالیتا‌ر، به سانایی و
به ده‌ستی خه‌ڵك تێکبڕمێ، به‌ڵام راستیان فه‌رمووه که زوڵم له
ئه‌ستوورییدا ده‌پسێ. وه‌ك دیتمان، سته‌م و زۆردارییه‌که چه‌نده بوو وزه
و تینی کاردانه‌وه و خرۆشان و راپه‌ڕینه‌که سه‌د ئه‌وه‌نده، به
راده‌یه‌ك که ژن و پیاو و لاو وگه‌نج و بگره مێرمنداڵانیش له
هه‌ڵگیرساندن و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی راپه‌ڕیندا رۆڵ و کاریگه‌ریی
بنه‌ڕه‌تیی و به‌رچاویان هه‌بوو.
ئه‌و رۆژانه که‌م که‌س هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش که تا
ئه‌و کات کاربه‌ده‌ست و چه‌کدار و پیاوی رژیمی ”به‌عس“ بوو، به کرده‌وه
له راپه‌ڕیندا به‌شی نه‌بێ. ئه‌و رۆژانه جیاوازییه ناوچه‌یی و جوگرافیی
و سیاسییه‌کان نه‌مابوون و سنووره ده‌ستکرده‌کانی کوردستان له بیر و هزر
و کرده‌وه‌ی خه‌ڵکدا هه‌ڵگیرابوونه‌وه و هه‌ر که‌س کوردبا و عه‌وداڵی
ئازادیی و دوژمنی دوژمنان و نه‌یارانی کوردستان با، هه‌ر چۆنێك بۆی لوابا و
به هه‌رچی له‌ده‌ستیدابا، له هه‌مووانیش گرنگتر به به‌خشینی گیانیان،
گڕی بورکانی راپه‌ڕینیان خۆش ده‌کرد و ده‌بوونه ده‌سته‌چیله‌ی ئاگری
پێشوازییکردن له به‌هار و نوێبوونه‌وه و ئازادیی یه‌کجاریی.
ئه‌ندام و پێشمه‌رگه و کادره‌کانی رێکخراوه‌که‌مان،
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، که له زانکۆی باوه‌ڕ و
ئیمانی (خه‌بات)دا گۆشکرابوون و په‌روه‌رده و ئاماده‌کرابوون، هه‌ر له
سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕیندا به هاندان و رێنوێنییکردن و له‌وه‌ش
زیاتر به به‌شداریی به‌کرده‌وه‌ی خۆیان، چالاکانه و به گیانی کوردانه و
هه‌ست و باوه‌ڕی باوه‌ڕدارانه‌وه له راپه‌ڕیندا به‌شداریی به‌رچاوییان
هه‌بوو. له رزگارکردنی شاره‌کانی وه‌ك قه‌ڵادزێ، سۆران، رانیه، سلێمانیی،
هه‌ولێر و که‌رکووك و زۆر شار و شارۆچکه‌ی باشووری کوردستاندا، ئه‌ندام و
پێشمه‌رگه‌کانی خه‌بات قاره‌مانه‌تیی و جوانمێریی و ئازایه‌تییان تۆمارکرد
و به خوێنی ئاڵی جه‌سته‌یان نه‌مامی راپه‌ڕینیان ئاودا و به گڕی باوه‌ڕ و
ئیمانیان ئاگری به‌هاری ئازادییان داگیرساند..jpg)
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له بوێریی و ئازایه‌تیی ئه‌ندامانی
خه‌بات، شۆڕشگێڕ له‌و رۆژانه‌دا و یادکردنه‌وه‌یه‌ك له چه‌ند شه‌هیدێکی
رێکخراوه‌که‌مان له‌و راپه‌رینه به‌شکۆیه‌دا، هه‌م ئه‌رکێکی پیرۆزی شۆڕش و
خه‌باتی کوردایه‌تییه و هه‌م ده‌رس و وانه‌یه‌کی پێویستی خه‌باتگێڕییه و
هه‌میش وه‌فاداریی به‌رانبه‌ر له‌خۆبوردوویی و ئازایه‌تیی وه‌فادارترین
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه.
هێشتا یه‌که‌م رۆژی راپه‌ڕینی
خه‌ڵکی شاری سلێمانیی بوو، که کادری لێهاتووی خه‌بات، کاك موحه‌ممه‌د
رۆسته‌میی ناسراو به هه‌ژار، له گرتنی ” ئه‌منه سووره‌که‌ی سلێمانیی“دا
گیانی به‌خشی و تێکه‌ڵ به کاروانی سووری سه‌ربه‌ره‌وژووری شه‌هیدانی
به‌باوه‌ڕی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ بوو. کاك ”هه‌ژار“ کوڕی کاك ده‌روێش، خه‌ڵکی
بانه بوو. ساڵی-1364-به
باوه‌ڕێکی قووڵه‌وه هاته نێو ریزه‌کانی رێکخراوه‌که‌مان و بوو به
پێشمه‌رگه. ئه‌و مرۆڤێکی رووخۆش، ماندوویی نه‌ناس، فیداکار و تیژبین بوو.
له‌به‌ر لێهاتوویی و دڵسۆزیی پاش که‌متر له دوو ساڵ بوو به کادری ”ده‌نگی
شۆڕشی کوردستان“ و تا شه‌هیدبوونی له‌و پله‌دا مایه‌وه.
وه‌ك گوترا ئه‌ندام و لایه‌نگر و پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوی
خه‌بات،ی شۆڕشگێری کوردستان هه‌ر له‌گه‌ڵ لێدانی چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین، له
هه‌ر جێگه‌یك لێی بوون و لێی ده‌ژیان، وه‌پێش جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو
ده‌که‌وتن و هه‌ڵمه‌تیان ده‌برده سه‌ر داموده‌زگاکانی سته‌م و بێدادیی.
که‌رکووك یه‌کێك له‌و شارانه بوو که شاهیدی داستانی ئازایه‌تیی و
قوربانییدانی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی خه‌بات بوو.
رۆژی-7-ی
خاکه‌لێوه‌ی-1370 (27/3/1991) کۆمه‌ڵێك له
پێشمه‌رگه‌کانی رێکخراوه‌که‌مان به سواریی ئۆتۆمبێلێك له شاریی
سلێمانییه‌وه به‌ره‌و شاری که‌رکووك ده‌که‌ونه‌ڕێ. که‌رکووك هه‌فته‌یه‌ك
پێشتر له‌لایه‌ن خه‌ڵکی راپه‌ڕیو و هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئازاد کرابوو،
به‌ڵام سوپا و هێزه تایبه‌تییه‌کانی رژیمی عێراق به پاڵپشتیی هێزی
ئاسمانیی و چه‌ك و چۆڵێکی زۆر، هه‌میشه له هه‌وڵی داگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و
شاره دابوو.
سوپای به‌عس هه‌ندێك له گه‌ڕه‌که‌کانی شار و ده‌وروبه‌ری
گرتبۆوه و خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ش به‌رگریی ئازایانه‌یان ده‌کرد و هێزی تریش
له شوێنه‌کانی تره‌وه به هانایانه‌وه ده‌چوون ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌ی
(خه‌بات) که به‌ره‌و که‌رکووك ده‌چوون، بێئاگابوون له‌وه‌ی چه‌ند ساتێک
پێشتر هێزه‌کانی به‌عس ده‌روازه‌ی شاریان له‌سه‌ر جاده‌ی سلێمانیی و خاڵی
پشکنینه‌که‌یان گرتۆته‌وه. کاتێك پێشمه‌رگه‌کان ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنه،
چه‌کداره‌کانی هێزی تایبه‌تی رژیمی به‌عس به هه‌موو چه‌کێك لێیان وه‌ده‌ست
دێن و ته‌قه‌یان لێده‌که‌ن. به داخێکی زۆره‌وه له یه‌که‌م ده‌ستڕێژدا
دوو پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و قاره‌مانی خه‌بات، به ناوه‌کانی کاك په‌رویز
عوسمانیی
ناسراو به وریا کرماشانیی و کاك ره‌حیم ئه‌مینیی ناسراو به ره‌حیم
زاواکێویی شه‌هید ده‌بن و سێ که‌سی تریش له هاواڵانیان بریندارده‌بن.
هه‌ڵکه‌وته‌یی شوێنی ته‌قه‌که و بارودۆخی هێزه‌کانی رژیم ی
به‌عس به‌جۆرێك بوو که پێشمه‌رگه‌کان زۆر به دژواریی ده‌توانن خۆیان و
برینداره‌کان له شوێنی که‌مینه‌که رزگار بکه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه
ته‌رمی پیرۆزی کاکه وریا و کاکه ره‌حیم ده‌که‌وێته ده‌ست به‌عسییه‌کان.
سڵاو له گیانی پاکیان.
شه‌هید په‌رویز
عوسمانیی
که له‌ناو هاوبیرانیدا به وریا کرماشانیی ناسرابوو، کوڕی دایه ئامین و
کاك موحه‌ممه‌د، ساڵی-1344-ی
هه‌تاویی (1965-ی زایینیی) له کرماشان
له‌دایك بووه. ساڵی-1364-به
باوه‌ڕێکی زۆره‌وه هاته ناو ریزی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌کانی (خه‌بات)و چه‌کی
پێشمه‌رگایه‌تی کرده‌شان. ماوه‌یه‌ك خه‌ریکی ژیانی ئاسایی خۆی بوو، به‌ڵام
خۆشه‌ویستیی نیشتمان و باوه‌ڕ به رێبازی پیرۆزی خه‌بات مه‌ودای نه‌دا و
ساڵی-1368-به
گوڕ و تینێکی زیاتر و ئیمانێکی قایمتره‌وه هاته‌وه ناو ریزه‌کانی
رێکخراوه‌که‌مانه‌وه. کاکه وریا کوڕێکی رووخۆش، رووحسووك، ماندوویی
نه‌ناس، زۆر ئازا و به‌ئیمانی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ بوو. چالاکیی و شه‌ڕه‌کانی
ئه‌و ماوه‌یه‌ی تێیدا پێشمه‌رگه‌بوو، شاهیدی قاره‌مانه‌تیی و باوه‌ڕداریی
ئه‌و پێشمه‌رگه هه‌ڵکه‌وته‌ی خه‌بات بوون.
کاك ره‌حیم ئه‌مینیی که
له‌ناو ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا به ره‌حیم زاواکێویی ناسرابوو، ساڵی-1344-له
گوندی ”زاواکێو“ی ناوچه‌ی بۆکان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و جوتیاری
کوردستان له‌دایك بووه. هه‌ژاریی و بارودۆخی سه‌ختی ژیان وایانکرد له
نیعمه‌تی خوێندن بێبه‌ش بێ. کاك ره‌حیم ساڵی-1368-به
باوه‌ڕێکی پاکه‌وه و به ئاواتی رزگاریی کوردستان ماڵ و خێزانی جیهێشت و
په‌یوه‌ندیی کرد به ریزی پێشمه‌رگه به‌باوه‌ڕه‌کانی خه‌بات، شۆڕشگێڕ و
بوو به پێشمه‌رگه. کاك ره‌حیم رۆڵه‌یه‌کی زۆر ئازا و خۆڕاگر و
پێسمه‌رگه‌یه‌کی به‌ئیمانی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ و کوردستان و خۆشه‌ویستی ناو
کۆڕی هاوبیران و دۆستانی بوو.
سڵاو له‌و دایكانه‌ی ئه‌و کۆرپانه له داوێنی پاکیان
به‌ربوونه‌وه. سڵاو له بانه و کرماشان و زاواکێو که رۆڵه‌ی به‌ئیمان و
ئازای وه‌ك کاکه هه‌ژار و کاکه وریا و کاکه ره‌حیمیان
تێدا له‌دایك بوو.
سڵاو له رێبازیی پیرۆزی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ که پێشمه‌رگه‌ی ئاوا گیانفیدا و
به‌باوه‌ڕی په‌روه‌رده‌کردن. سڵاو له سلێمانیی و که‌رکووك که ئه‌و لاوه
جوانمێرانه‌ی له باوه‌شی گه‌رمی خۆیان گرت.
سڵاوی نه‌پساوه‌ی ئێمه پێشکه‌ش به گیانی شه‌هیدان کاك
هه‌ژار، کاك وریا و کاك ره‌حیم!
به‌هه‌شتی به‌رینی خودا و سۆز و میهره‌بانیی ئه‌به‌دییان
پیرۆز بێ!
|