|

با پێكه‌وه له‌و جیهانه پان و به‌رینه
ڕامێنین، له لوتكه‌ی هه‌رێ به‌رزه‌وه به‌ره‌و نه‌ویترین شوێنی شۆڕوه‌بین.
هه‌وراز و لێژ، گه‌وه و زینوو، كه‌ل و كه‌ویه‌ی نیشتمانه‌كه‌مان وه‌رد
ده‌ینه‌وه. سروه‌ی شنه‌بای به‌یانان له به‌هاری ڕازاوه‌دا، تینی هه‌تاوی
گه‌رم و گوڕ له زستانی درێژماوه‌دا، گزنگی كاتی تاوكه‌وتن، خوناوكه‌ی كاتی
زه‌رده‌په‌ڕ، كۆلكه‌زێڕینه‌ی ئێواران، ئاونگی سه‌ر په‌لكی شه‌سپه‌ڕ.
شه‌ماڵی نیوه‌ڕۆی هاوین، لوتكه‌ی به‌فرین نواڵی نه‌خشین، لاپاڵی پڕ گوڵ و
نه‌سرین، َّچۆم و ڕووبار زه‌نه و چاوگه، ئاوی هه‌ڵه‌ڕژاو له تاڤگه.
ئه‌و سووره گوڵه‌ی له دووره‌وه
خۆی ده‌نوێنێ، ئه‌و نه‌سیمه‌ی بۆنی به‌یبوونمان
بۆ دێنێ. سۆزی ئاواز، ده‌نگی شمشاڵ، نه‌غمه‌ی
بولبول قاقای منداڵ، بزه‌ی سه‌رلێو، كزه‌ی شه‌ماڵ، كوێستانی ڕازاوه و
ڕه‌نگین، سه‌رمای زستان گه‌رمای هاوین، ڕقی پیرۆز سۆزی ئه‌وین، شه‌به‌قی
به‌ری به‌یانی مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز، كوڵی دڵی ئه‌وینداران گوڵی جوان و
گه‌ش و پیرۆز، سه‌دان دیمه‌نی جوانی تر، هه‌زاران دیارده‌ی دیاری تر،
سه‌رنج بده‌ین و لێی وردوه‌بین په‌ڕ به په‌ڕی هه‌ڵده‌ینه‌وه، ورد و درشتی
لێك ده‌ینه‌وه، ڕسته به ڕسته و پیت به پیت هه‌رًچی هه‌یه له‌و
په‌ڕتووكه، وون و دیاری گه‌وره و چووكه،
كامیان له هه‌مووان جوانتره، به بره‌وتر و به‌رچاوتره، به‌نده‌ی ئه‌و
تۆزه خاكه‌یه به خوێنی شه‌هید نه‌خشاوه، كۆیله‌ی ئه‌و گیانه پاكه‌یه
بۆ سه‌ربه‌ستیی به‌خت كراوه، هه‌موو ده‌بێ
كڕنووش به‌رن بۆو سووره گوڵه‌ی
له خوێنی شه‌هید گوراوه.
شه‌هید چاوگه‌ی ئاوی ژیانه، قه‌ڵای
قایمی تێكۆشانه. خوێنی ده‌ماری شۆڕشه، وزه‌ی هه‌ڵسووڕ
و كۆششه، ده‌زمایه‌ی هه‌رگیز نه‌بڕاوه، هێزی هه‌ناو سۆمای چاوه،
بڕبڕه‌ی پشتی خه‌باته، كۆڵه‌كه‌ی كۆشكی نه‌جاته. شه‌هید گیانی بۆ ژیانی
گه‌لی به‌خشیوه، به خوێنی ئاڵ تاپۆی سه‌ربه‌ستیی
نووسیوه. كام به‌خشنده به‌قه‌د شه‌هید دڵاوایه؟ كام قاره‌مان له
ته‌رازووی شه‌هید دایه؟ شه‌هید دوای مردن هه‌ر ماوه، له لای خودا جێی
دیاریی كراوه. شه‌هید بازی سه‌رباڵ سووره له
ئاسمانی فیداكاریی، به به‌خشینی گیانی پاكی
ڕزگاری دێنێ به دیاریی.
سه‌رقافڵه‌ی ئه‌ویندارانه، پێشه‌نگی فیداكارانه. مه‌رگ له به‌ری
ده‌تارێ، ڕه‌ندیی و مه‌ردیی
لێ ده‌بارێ. دنیای شه‌هید پاکیی و نووره، شانازیی
خه‌ڵاتی سووره.
شه‌هید به
خوێنی گه‌شی خۆی ته‌ته‌ڵه‌مان بۆ داده‌دا، پاش مردنی مامۆستایه
و شێوه‌ی خه‌باتمان فێرده‌كا. هه‌تا هه‌تایه هه‌ر هه‌یه
و، پشت و قه‌وه‌تی ئێمه‌یه. ئه‌ستێرێكی پڕشنگداره كه ئاوابوونی بۆ
نییه، تاقه گوڵێكی شۆخ و شه‌نگه كه قه‌ت سیس‌بوونی بۆ نییه. به‌ڵێ
شه‌هید هێما و هه‌وێنی ژیانه
و، سوارچاكی گۆڕه‌پانی تێكۆشانه. تاجی به‌خوێن نه‌خشاوی له‌سه‌ره
و، به‌رگی سووری شانازیی له‌به‌ره. یادی
شه‌هید له هه‌موو یادێك خۆشتره
و، باسی شه‌هید له گشت داستانێك
به‌تامتره. یادی شه‌هید وره و هێزمان بۆ زیاد ده‌كا، رێگای سه‌خت ته‌خت
ده‌كا. شه‌هیده‌كان رێنوێنمانن، هاوباوه‌ڕ و
هاوخوێنمانن. له‌سه‌رمانه یادیان بكه‌ین به‌ڕێزه‌وه باسیان بكه‌ین با
دڵنیا بن هاوپه‌یمانین به‌ره‌و ئامانج له شوێنیانین. رێگایان قه‌ت چۆڵ
ناكه‌ین. تۆڵه‌یان له بیر ناكه‌ین.
|